پۆلیس بكوژی ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی دوێنێی ره‌واندزی ئاشكراكرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سۆران بكوژی ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی دوێنێی قه‌زای ره‌واندز ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی به‌ندكراوه.
سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به وێستگه نیوزی راگه‌یاند:
سه‌باره‌ت به رووداوی كوشتنی ژنه ته‌مه‌ن 65 ساڵانه‌كه‌ی دوێنێی ره‌واندز، دوای ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه و تیمێكی هاوبه‌ش بێكهێندرا له پۆلیس و ئاسایشی ره‌واندز، تواندرا كه‌سێك وه‌ك گومان‌لێكراو بانگ بكرێت بۆ لێكوڵینه‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌ڵی هه‌ر هه‌مان رۆژی رووداوه‌كه ناوبراو دانی نا به تاوانه‌كه‌دا".
له باره‌ی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌وه وتی: "ناسنامه‌ی تاوانباره‌كه به ناوی (س. م) له دایك بووی ساڵی 1997 دانشتووی ره‌واندز كه ده‌كاته كوڕی ئافره‌ته كوژراوه‌كه".
روونیشیكرده‌وه: له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی تۆمه‌تبار هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ ده‌مه قاڵێ و لێكتێنه‌گه‌یشتن گه‌ڕانده‌وه له‌گه‌ڵ دایكی، ئێستا تاوانباری ناوبراو به پێی مادده‌ی 406 له یاسایی سزادانی عیراق به‌ندكراوه.
هــ. ر
PM:05:45:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت