بكوژێك خۆی رادەستی پۆلیسی سلێمانی كرد

‌تۆمەتبارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، بكوژێك خۆی رادەستی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد كە لەشاری هەولێر هاوڵاتییەكی كوشتبو.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "رۆژی 14ی شوباتی 2020، كاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانی بەهۆی دەمەبۆڵەوە لەگەڕەكی كرێكاران لە شاری هەولێر كەسێك كوژراو بكوژەكەی هەڵات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت كە بكوژەكە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو ناچار تۆمەتبار (ع، ق، م) لەدایكبووی 1995ی دانیشتوی گەڕەكی دارەتوو لەشاری هەولێر خۆی رادەستی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد.

راشیگه‌یاندووه‌: تۆمەتبار پیشەی سكیورتی بووە و بەچەكی جۆری كڵاشینكۆف تەقەی لە هاوڵاتی (ف) كردووەو كوشتویەتی.

پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی لەبنكەی پۆلیسی سەرا راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە.

هــ. ر


PM:02:44:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو