قۆناغه‌ سه‌خته‌كه‌ی‌ خوێندكاران له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد

‌ وەک لە خشتەکەدا هاتووە بۆ بەشی زانستی یەکەم تاقیکردنەوە وانەی زیندەوەرزانییە



وێستگه‌ نیوز-

 کاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکردووە.

 دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، نوسراو کراوە بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت تا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئینتەرنێت نەمێنێت و هەروەها کارەبا بە هیچ شێوەیەک نەبڕێت.

وتیشی، ئەمساڵ ڕێکاری پەنجەمۆر بۆ خوێندکاران بەکاردەهێندرێت و بۆ هەر هۆڵێکیش ٢٦ جۆر پرسیاری جیاواز دانراوە بۆ ئەوەی‌  ڕێگە لە گزیکردن بگیرێت.

پێشتر وەزارەتی‌ پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەکانی‌ ئاگادارکردەوە کە ٢٦ی‌ مانگ تاقیکردنەوە گشتییەکانی‌ پۆلی‌ ١٢ی‌ ئامادەیی‌ و ڕۆژی ٢٧ی مانگیش ٩ی‌ بنەڕەتی‌ دەستپێدەکەن و ڕاشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ چەند ڕێکارێکی‌ نوێ لە کاتی تاقیکردنەوەکان دەگیرێنە بەر.

 وەک لە خشتەکەدا هاتووە بۆ بەشی زانستی یەکەم تاقیکردنەوە وانەی زیندەوەرزانییە و بۆ بەشی وێژەییش یەکەم تاقیکردنەوە وانەی مێژووە.

لە خشتەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی دەست پێدەکات.

ئەگەر هەر ڕۆژێک بەر پشووی فەرمی بکەوێت، ئەوا ئەزموونەکانی ئەو ڕۆژە دەچێتە شوێنی ئەزموونی پاشتر و بەهەمان خشتە دەڕوات.

لە کۆتایی خشتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە کە دەکەوێتە ناو ئەزموونەکانەوە، تاقیکردنەوەکان لە ٣ تا ١٠ی حوزەیران ڕادەگیرێت.

هاوکات، لە نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە " لەبارەی‌ دەروونی‌ و ئەو دۆخە هەستیارەی‌ کە قوتابیان و خوێندکاران پێیدا تێپەڕ دەبن هەر سەرنج و تێبینییەکیان هەبێت لەسەر پرسەکە نابێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکان بڵاوی‌ بکەنەوە، بەڵکو لە ڕێگەی‌ ناوەندی‌ کارگێڕی‌ خۆیانەوە بەرزی‌ بکەنەوە و بەپێچەوانەوە ڕێکاری‌ یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".


AM:09:14:26/05/2019






ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو