سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

‌تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات

وێستگه‌ نیوز ـ
سبەینێ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئاكادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە تەواو بووە.


مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: سبەینێ كاتژمێر 8:30 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و رۆژی دووشەممەش تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی پشووەكانی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە تاقیكردنەوەكان ماوەكەی درێژ دەبێتەوە و تا 18ی حوزه‌یرانی 2019 دەخایەنێت.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بۆ رێگریكردن لە غەشكردن دەستیگرت بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە ئامێری غەشكردن كە لەجلوبەرگدا شاردرابوونەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند: دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە زیاتر لە 300 ئامێریان پێبووە كە ئامێرەكان بۆ غەشكردن لەكاتی‌ تاقیكردنەوەكان ئامادەكراون، ئامێرەكانیش لەناو جلوبەرگدا شاردراونەتەوە.

هــ. ر


AM:11:50:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو