ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له زانكۆكانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت
هۆڵی تاقیکردنەوەکان..
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاتر له 25 هه‌زار پێشكه‌شكاری خوێندنی باڵا به‌شدارن.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رَمی كوردستاندا هاتووه: کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2020، بە بەشداری زیاتر لە 25 ھەزار پێشکەشکاری خوێندنی باڵا، تاقی کردنەوەی توانسی زانسی لەسەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ئەججام دەدرێت، بۆ پێشبڕکێ لەسەر پێنج ھەزار کورسی خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئەمە بۆجاری یەکەمە لە ھەرێمی کوردستان ئەو رێژە زۆرە بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەکەن ژمارەی کورسی تەرخانکراوی خوێندنی باڵاش بەو رێژەیەبێت و سەرجەم ئامادەکارییەکان لەسەرجەم زانکۆکانی کوردستان بۆ ئەومەبەستە کراوە.
هــ. ر
AM:09:21:10/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت