چهند زانیاریهك له بارهی روودانی دوو دیاردهی سروشتی لهمساڵدا
مانگ گیران
وێستگه نیوز ـ
مانگی تهمموزی ئهمساڵ دوو دیاردهی سروشتی روودهدهن كه یهكێكیان مانگ گیرانهو ئهوی دیكهشیان خۆر گیرانه، بهڵام خۆر گیرانهكه ههرێمی كوردستان ناگرێتهوه.
بهپێی زانیاری ماڵپهرهكانی تایبهت پێشبینییهكانی كهشوههواو رووداوه سرووشتییهكان، لە مانگی تهمموزی ئهمساڵ دوو دیاردەی سروشتی روو دهدهن یەکێكیان خۆرگیرانە، بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، ئەوەی تریان دیاردەی سروشتی مانگ گیرانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سەرەتا خۆرگیران لە 2ی تهمموزی 2019، لە کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ زەریای هادی باشوور لەکاتژمێر
8:04 و چوار خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و كاتژمێر 12:35 و سی و پێنج خولەک کۆتای دێت.
ئەم خۆر گیرانە لە هەندێک وڵاتی ئەمریکای باشوور دەبێتە خۆر گیرانی تەواو لە هەندێکی تری وڵاتانی دەوروپشتی
لە سەدا سفر بۆ 75ی خۆر گیران، ماوەی خۆر گیران لەسەر هەموو ناوچەکە چوار کات ژمێرو 39 خولەکە،
هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا لە 26ی 12ی 2019، ئەمجارهیان خۆر گیران هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
خۆرگیران
دیاردەیەکی سروشتییە لە زۆر ساڵ روو دەدات مانگ دەچێتە بەر خۆر سێبەر بۆ زەوی دروست دەکات دەبێتە یەک ئاڕاستە، زۆر کاتیش لایهکی بەر خۆر دەگرێت سێبەری کەم بۆ زەوی جێ دەهێڵێت بەر ناوچەی جیا جیا دەکەوێت
هەروەها مانگ گیڕان زەوی دەچێتە بەر خۆر سێبەر لەسەر مانگ دروست دەکات، هەروەها دووری و نزیکی زەوی لە مانگ لەسەر خوڵگەی خۆی رەنگە کانی مانگ گیران لە سەر مانگ دروست دەکات.
مانگ گیران
مانگ گیران لە زۆر بەی نیوەی ئاسیاو هەموو ئەوروپاو ئەمریکای باشوورو بە تەواویی لەبەینی زەریای هیندی و ئوسترالیا ئەفریقیا و زەریای ئەتلەسی باشوور روودەدات، هەروەها رۆژهەڵاتی ناوەڕەست زۆر بەتایبەتی لەهەرێمی کوردستان بێ بەش نابێت لە مانگ گیران، ئەم مانگ گیرانە چەقی مانگ گیرانی نیوەی رەش بە رەنگی نیوەی رەش و نیوەی سپی لەبەینی زەریاری هیندی و ئەفریقیا دەبێت، لە ئاسیا بە رەنگی وەک نیوەی رەش و نیوەی سپی دەبێت، هەروەها لە ئەمریکا واتە نیوەی رەشی کاڵ بەنیمچە رەش دەبینرێت.
هەروەها لە وڵاتانی ئەوروپا وڵاتانی ئاسیاو هەردوو بەشی خۆرهەڵاتی و بەشی خۆرئاوا مانگ گیرانی نیوەی رەش و نیوەی سپی مانگ گیرانی رەشی کاڵ و نیمچە رەش دەبینرێت، هەروەها بەشێکی وڵاتانی ئەفریقیا مانگ گیرانی نیوەی رەش و نیوەی سپی دەبیندرێت.
هەروەها هەموو مانگ گیرانەکە نزیکەی شەش کاتژمێرە لە جیهان، بەڵام ئەوەی گرنگە لای ئێمە هەرێمی کوردستانە کە مانگ گیران روو دەدات.
له 16ی تهمموزی 2019، مانگ گیران لە هەرێمی کوردستان واتە شاری سلێمانی و شاری هەڵەبجەو شاری کەرکوک و شاری هەولێر و شاری دهۆک لە کات ژمێر 9:43:51 چرکە، دەست پێدەکات لە کاتژمێر 11:01:44 کاتژمێر و یەک خولەک و چل و چوار چرکە مانگ گیران وردە وردە دەردەکەوێت.
له 17ی تهمموزی 2019، مانگ لە کاتژمێر 12و 30 خولهك و 45 چركه، ناوەڕاستی مانگ گیران دەبێت دواتر لە کاتژمێر یهك و 59 خولهك و 42 چرکە مانگ گیران بۆ رەنگی ئاسایی دەچێت.
دواتر لە کاتژمێر سێ و 17 خولهك و 41 چركه کۆتایی دێت، هەروەها شێوەی دەستپێکردنی مانگ گیران بۆ وڵاتانی تر لە وڵاتی یابان دەستپێدەکات، دواتر دێتە روسیا وڵاتانی دەوروپشتی باکوور یان باشوور دواتر چین وڵاتانی دەوروپشتی باکوور یان باشوور هەر لەوکاتەدا، زەریای هیندی بەشی کیشوەری ئوسترالیا و دواتر هیندستان و وڵاتانی دەوروپشتی باکوور یان باشوور دواتر ئێران عیراق و تورکیان و یونان و بەشی کیشوەری ئەفریقا و زەریای ئەتلەسی.
دواتر وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا هەموو وڵاتانی دەور و پشتی باکوور یان باشوور دواتر ئەمەریکای باشوور دواتر باڵدەکێشێت بۆ ئایسلەنداو کوبا کۆتایی مانگ گیران دەبێت.
ئەم مانگ گیرانە لە هەموو جیهان لە شەودا دەبینرێت هەر وڵاتەو بەپێی کاتی خۆی مانگیران دەبینێرێت، هەندێک وڵات نزیکە شەش کاتژمێرە هەندێکی تری جیاوازە، شێوەی ئەم مانگیرانە لە هەندێک وڵات بە مانگیرانی نیوەی رەش و نیوەی سپی دەبینرێت، هەندێک وەڵاتی تری وەک یابان و کوبا مانگیرانی رەشی کاڵ بۆ نیمچەڕەش دەبینرێت.
لێرەدا ئەوە گرنگە، لاتان سەیر نەبێت لە یابان لەکاتەکانی نزیک بەرەو بەیان مانگ گیران دەبینرێت
لە وڵاتانی ئەمریکای باشوور کاتی بانگی شێوان بۆ خەوتنان مانگیران دەبینرێت.
ئامادەکردنی راپۆرت: سالار حاجی عەلی
هــ. ر
PM:12:41:23/05/2019
ئهم بابهته 4520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت