قه‌ڵادزێ.. له روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك بریندرابوو
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین برینداربونی هاوڵاتییه‌كی له روداوێكی هاتوچۆدا راگه‌یاند كه ئۆتۆمبیلێك لێی داوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاندوه كه روداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر 8:30 خوله‌ك له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كۆن له قه‌ڵادزێ رویداوه و تیایدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW هاوڵاتیه‌كی به‌ناوی (ع.ر.م) شێلاوه، هاوڵاتییەکە له‌دایكبوی 1946ە و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم-ە و پیشه‌ی كاسبە.
راشیگه‌یاندوه كه به‌و هۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیی ناوبراو بریندار بوو، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به بڕیاری دادوه‌ر شۆفێره‌كه ڕاگیر كراوه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیراوه و دۆسیه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
PM:11:56:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت