له ئامێدی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوپای تورکیادا تەقییەوە
پاسەکەی سوپای تورکیا
وێستگه نیوز ـ
لە سنوری ناحیەی سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی بۆمبێک بە کاروانێکی سوپای تورکیا تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنچ سەرباز بریندارن.
نه‌شوان حوسنی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگ له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی توركیا له كاتی ئه‌رك گۆڕیندا له فڕۆكه‌خانه‌ی بامه‌ڕنی به‌ره‌و شاری دهۆك چوون".
نه‌شوان حوسنی وتی: "كاروانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سوپای توركیا كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان و مین به دوو ئۆتۆمبێلدا ته‌قییه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگ ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا دوو ئۆتۆمبێل زیانیان پێگه‌یشت و پێنج كه‌س برینداربوون كه دووانیان شۆفێری پاسه‌كان بوون و كورد بوون".
لاى خؤيەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناوچه‌کە رایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە سنوری ناحیەی سەرسنگ بە دوو پاسی سەربازانی سوپای تورکیادا تەقیوەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج سەرباز بریندارن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بۆمبە چێندراوەکان لە لێواری رێگاکەدا دانرابوون و بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکاندا تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی سوپای تورکیا ویستویانە لە ئامێدیەوە بۆ شاری دهۆک بچن و نزیکەی 40 سەرنشینی تیادابووە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی دهۆک بەڕێکراون.
PM:03:04:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت