ئامێدی..870 خۆبه‌خش بۆ به‌رگریکردن له كه‌ركوك و كوردستان ناوی خۆیان تۆمار كرد
هەڵمەتی خۆبەخشین بۆ بەرگریکردن لە کەرکوک لە قەزای ئامێدی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌قه‌زای ئامێدی زیاتر له 870 كه‌س خۆبه‌خشانه ناوی خۆیان بۆ به‌رگریكردن له كه‌ركوك تۆماركردوه.
محه‌مه‌د موحسن، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی خۆبه‌خشین و خۆتۆماركردن له قه‌زای ئامێدی به ویَستگه نیوز-ی نیوزی راگه‌یاند: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشكردنی چه‌كدارانی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك به‌شێك له چالاكوان و هاوڵاتیانی قه‌زای ئامێدی و ده‌وره‌به‌ری بیرمان له‌وه‌كردوه كه هه‌ڵمه‌تی خۆبه‌خشین ده‌ستپێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا بچینه به‌ره‌كانی جه‌نگ و خۆبه‌خشانه به‌رگری له‌هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك بكه‌ین.
وتیشی له‌كاتژمێر 10 به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ده‌ستمان كرد به تۆماركردنی ناوی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ئاماده‌ن خۆبه‌خشانه به‌رگری له كه‌ركوك و كوردستان بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد كه تا كاتژمێر 4ی ئێواره زیاتر له 870 كه‌س له هه‌ر دوو ره‌گه‌ز ناوی خۆیان تۆماركرد و ئاماده‌ییان ده‌ربڕی خۆبه‌خشانه به‌رگری له‌كه‌ركوك بكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه وتیشی له‌ئێستادا هه‌ر كاتێك فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه داوایان لێ بكات، ئه‌و هاوڵاتییه خۆبه‌خشانه هه‌موویان ئاماده‌ن به‌چه‌كی خۆیانه‌وه به‌رگری له كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ر.ع
PM:07:04:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت