نێرگز کارێکی خێرخوازی دەکات
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه هاوكاری و مووچه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌داته 30 خێزانی هه‌ژاری شاره‌كه كه به‌شداری له به‌رنامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
نێرگز قادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌مه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، مووچه‌ی ساڵێك و زه‌خیری مانگێك ده‌به‌خشێته 30 خێزانی هه‌ژار و ده‌ست كورت لەگەڵ پێدانی دیارییەک.
وتیشی: "ئەوکارە بیرۆکەی من بوو، ویستم لەم مانگی رەمەزانەدا هەم کارێکی جیاواز بکەم و هەمیش خزمەتی خەڵکی هەژاری شارەکەم بکەم".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌وقافی كه‌ركوك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه‌مان كردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به‌و 30 خێزانه بكات.
هــ. ر
PM:08:55:07/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 14512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت