ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودی دەكرد له ده‌رگای كه‌عبه‌وه هاته ده‌ره‌وه
سامی مەسعودی لەکاتی هاتنەدەرەوەی لە دەرگای کەعبەوە
وێستگه نیوزـ
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی عیراقیان بڵاوكرده‌وه كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی ئال سعودی كردوه و له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش بینراوه كه له ده‌رگای كه‌عبه دێته ده‌ره‌وه.
سامی مه‌سعودی، راوێژكار له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی شیعه‌ی عیراق، له وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتوه كه به یاوه‌ریی به‌رپرسانی عیراق له‌ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه دێته ده‌رێ.
ده‌رگای كه‌عبه‌ی پیرۆز له ساڵێكدا ته‌نها دووجار ده‌كرێته‌وه، یه‌كێكیان له یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبان بۆ مه‌به‌ستی شۆردن و پاكڕاگرتن، جاری دووه‌میش له یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌دا ئه‌ویش به هه‌مانشێوه به مه‌به‌ستی شتن و گۆڕینی به‌رگه‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌رگای كه‌عبه‌ی پیرۆز له چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نیشدا به مۆڵه‌ت و فه‌رمانی پادشای سعودیه ده‌كرێته‌وه تا میوانان و سه‌ركرده‌ی وڵاتان سه‌ردانی بكه‌ن.
ده‌ركه‌وتنی سامی مه‌سعودی وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه، چالاكوانانیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێدوانێكی ساڵی 2016ی مه‌سعودییان زیندووكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر كوشتنی شێخ نه‌مر ئه‌لنه‌مر-ی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی سعودیه.
له‌وكاته‌دا سامی مه‌سعودی رایگه‌یاندبوو: "خوێنی شێخ نه‌مر بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود داده‌پۆشێ و هه‌ره‌سهێنانی شانشینه‌كه‌تان خێراتر ده‌كات كه به خوێنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و هه‌ژار بنیادتان ناوه".
كاردانه‌وه‌ی سعودییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌جۆرێك بوو كه گاڵته‌یان به سامی مه‌سعودی كردوه و به‌وه‌ی پێشتر به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له سعودیه ده‌كرد و ئێستاش خۆی ده‌كات به كه‌عبه‌ی پیرۆزدا، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و مه‌سعودییش شانازییان به‌وه‌وه كردوه كه یه‌كه‌م عه‌مامه به سه‌ری سعودی خۆی كردوه به كه‌عه‌بی پیرۆزدا.
هه‌ندێك له سعودییه‌كانی دیكه‌ش پێیانوایه كه وێنه‌كه ساخته‌یه و دوژمنانی سعودیه ده‌ستكارییان كردوه، چونكه وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وێت ده‌رگای كه‌عبه‌ی پیرۆز بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كراه‌ته‌وه و ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش له‌و سه‌ردانه‌دا یاوه‌ریی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌رگای كه‌عبه به‌تایه‌ت بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرابێته‌وه.
ئیدی كوهین، میدیاكاری ئیسرائیلی پرسیاری له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه كردوه و نوسیویه‌تی: چۆن ده‌رگای كه‌عبه بۆ سامی مه‌سعودی، سه‌ركرده‌ی میلیشیای گروپی وه‌عدوڵای سه‌ربه سوپای پاسداران ده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له سعودییه‌كان ده‌كرد"؟ ده‌شڵێت: له‌وانه‌یه سبه‌ینێ ده‌رگای كه‌عبه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د و حه‌سه‌ن نه‌سروڵاش بكه‌نه‌وه.
له‌دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كه‌عبه بۆ شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، عادل عه‌بدولمه‌هدی دووه‌م كه‌سایه‌تی بوو كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌رگای كه‌عبه‌ی پیرۆزی بۆ بكرێته‌وه.
رۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2019، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بازرگانی سەردانی سعودیەی کرد و چاوی بە سەلمان عەبدولعەزیز، پاشای سعودییە و محەمەد سەلمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودییە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری ئه‌و وڵاته کەوت، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و نەوت و کارەبا و بازرگانیی عیراق و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی یعراق یاوەریی عەبدولمەهدییان كرد.
له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ سعودیه، رۆژی هه‌ینیی رابردوو 19ی نیسانی 2019، ده‌رگای كه‌عبه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی و شاندی یاوه‌ری كرایه‌وه.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌شدا سامی مه‌سعودی، چاوی به محه‌مه‌د سه‌لمان كه‌وت و وێنه‌ی ته‌وقه‌كردنه‌كه‌شیان بڵاوكرایه‌وه، دواتریش مه‌سعودی رایگه‌یاند كه توانیویه‌تی وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودیه قایل بكات بۆ زیادكردنی پشكی عیراق بۆ 50 هه‌زار حاجی له وه‌رزی حه‌جی داهاتوودا.
PM:02:49:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت