بەرپرسێکی ئەمریکی: ئاستی هەناردەی نەوتی ئێرانمان گەیاندووەتە سفر
وێستگ ەنیوز-
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران
رایدەگەێنێت "زیاتر لە 20 وڵات هاوردەکردنی نەوتی خاویان لە ئێرانەوە گەیاندووەتە
سفر".
ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی لەسەر زاری برایان
هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاندوە "لەمانگی ئایاری
ساڵی رابردوووه هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوە ئێران لەروی ئابورییەوە دابروخێنین
و ئەویش بە ئامانجی دەست هەڵگرتن لەبەرنامە ئەتۆمییەکەی".
برایان هۆک ئاماژەی بەوەشداوە "لە
ئێستادا نزیکەی 20 وڵات هاوردەکردنی نەوتی خاویان لە ئێرانەوە راگرتوە بۆیە ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتوە بە سفر بەرمیل".
هۆک وتوشیەتی "ئەمریکا هاوکاری وڵاتی
عێراق و چەند وڵاتێکی دیكه دەدات کە بەرهەمهێنانی نەوتیان زیاتر بکەن، تا وڵاتانی
هاوردەکەری سەرەکی نەوتی ئێران کە پێداویستییە ئابووری و ناوخۆیەکانیان لە ڕێگەی نەوتی
ئەم وڵاتەوە دابین دەبێت، بتوانن پێداویستییەکانیان لەڕێگەی عێراق و هەندێک وڵاتیترەوە
قەرەبوو ببێتەوە".
هــ. ب
AM:09:09:24/04/2019
ئهم بابهته 1636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت