خوێندكارێكی زانكۆ له لایڤی فه‌یسبووكدا خۆی خنكاند
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای بابل رایگه‌یاند كه له رۆژئاوای شاری حله خوێندكارێكی زانكۆ له لایڤی فه‌یسبووكدا خۆی خنكاند.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسان خوێندكارێكی زانكۆی له‌دایكبووی 1996 له ناحیه‌ی ئه‌بی غرقی رۆژئاوای حله له لایڤی فه‌یسبووكدا خۆی هه‌ڵوسی و خۆی خنكاند".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "ئه‌و خوێندكاره نیشته‌جێی شاری به‌غدا بووه و به سه‌ردان له ماڵی براكه‌ی بووه".
له ماوه‌كانی دوایی له شاره‌كانی عیراق چه‌ندین حاڵه‌تی خۆكوشتن روویداوه و پزیشكانی ده‌روونی هۆكاره‌كه‌ی ده‌گێڕنه‌وه بۆ فشاره ده‌روونییه‌كان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی دوای رووداوه‌كانی ساڵی 2003 له كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا روویانداوه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
PM:09:11:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 10276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت