شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات

‌كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق، بۆ تاوتوێكردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ئاسایشی ناوچە كوردستانییەكان، سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات.


قارەمان كەمال، یاریدەری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق دەگەنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا تاوتوێی پێشەوه‌چوونەكان لەبارەی ئاسایشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ھەڵسەنگاندنیش بۆ كارەكانی ئەو پێنج لیژنە ھاوبەشە دەكەن كە پێكھێنراون بۆ ئاسایش و دۆخی ناوچە كوردستانییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت لیژنەی نوێ دروست بكرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر بۆ دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و هەوڵی دووبارە پێكهێنانەوەی ئەو ژوورە هاوبەشەی پێشتر لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقدا هەبوو لە ناوچە كوردستانییەكان‏ پێش ھاتنی داعش.

هــ. ر


AM:08:57:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو