پڕۆژه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران له مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌درێته‌وه حكومه‌ت
پڕۆژه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران له مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌درێته‌وه حكومه‌ت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر جارێكی دیكه به چه‌ند گۆڕانكارییه‌كه‌وه پڕۆژه یاسای دانه‌وه‌ی قه‌رزی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران له مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش روونكردنه‌وه ده‌دات.
خانزاد مام وسوو، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی له ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە و تیایدا پڕۆژەی دانەوەی قەرزی فەرمانبەران لە پاشەکەوتی مووچە لە لایەن حکومەتەوە کە پێشتر ئاڕاستەی حکومەتیان کردبوو و بەھۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێ نەکرا، ئەم جارە دووبارە پێداچوونەوەیەکی وردی پیادا دەکەن و کۆمەڵێک گۆڕانکاریشی تیادا دەکەن و ئاڕاستەی حکومەتی دەکەنەوە، چونکە ئێستا دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان باشتر بووه".
خانزاد مام وسوو وتیشی: "جگە لەوەی حکومەت قەرزاری فەرمانبەرانە، ھاوڵاتیانیش قەرزاری حکومەتن، بۆیە دەتوانرێت لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە زۆرێک لە ھاوڵاتییان قەرزی کەرتی وەبەرھێنانیان لایە کە پێویست بووە بە شێوەی قیست بیدەنەوە و بەھۆی پاشکەوتکردنی مووچە نەیانداوەتەوە، بۆیە داوا دەکەن پڕۆژەکە کارا بکەینەوە و ئاڕاستەی حکومەتی بکەینەوە، بۆ ئەوەی حکومەت ھاوکارییان بکات و بتوانن قەرزی خۆیان بدەنەوە".
راشیگه‌یاند: دوای ئەوەی کە ئه‌مڕۆ پڕۆژەکە ئاڕاستەی حکومەت دەکەن، دواتر ھەوڵ دەدەن حکومەت کار بەو پڕۆژەیە بکات، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لێی سوودمەند بن و ئەو بارە قورسەی سەرشانیان ھەندێک سووک بکرێت.
هــ. ر
AM:11:24:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 7020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت