بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
حزبه‌كانی شیوعی و زه‌حمه‌تكێشان و كۆمۆنیست، بۆ گه‌یاندنی ناڕه‌زایی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
عوسمان زیندانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه كۆتایی هاتووه و بڕیاره كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه بكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زیاتر له 50 هه‌زار واژوویان كۆكردته‌وه و ئه‌مڕۆ له گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌خوێننه‌وه و داوای نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆیدا ده‌كه‌ن.
له دوو مانگی رابردووه‌وه حزبی شیوعی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان له پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ست پێكردووه و له مانگی رابردووشه‌وه ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كرد.
AM:10:30:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت