پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر لەکارلادانی پارێزگاری نەینەوا دەدات


وێستگەنیوز-

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر لەکارلادانی نۆفەل عاکوب، پارێزگاری نەینەوا و هەردوو جێگرەکەی.

بڕیارە ئەمرۆ یەک‌شەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە پەرلەمانی عێراق کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەنگ لەسەر لەکارلادانی پارێزگاری نەینەوا نۆفەل عاکووب و هەردوو جێگرەکەی دەدات بەهۆی نقومبونی بەلەمێک لە شاری موسڵ، کە بووە هۆی مردنی ١٢٠ کەس برینداربوون و بێسەروشوێنی بوونی ژمارەیەکی دیکە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەلەمێک کە ١٨٧ سەرنشینی هەڵگرتبوو ژێرئاوکەوت.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان لە پارێزگای نەینەوا تاوتوێ دەکات.



 

هاوکات جگە لە کەیسی بەلەمەکە، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم دەکات بۆ پرۆژەیاسای بەدەستهێنانی نایاسایی و پرۆژەیاسای شارە پیشەسازییەکان و پرۆژەیاسای چارەکردنی زیادڕەویی نیشتەجێبوون، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم دەکات بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بلۆککردن و دەستگرتنەسەر سامانە کاش و ناکاشەکانی سەرانی رژێمی پێشوو ژمارە 72ی ساڵی 2017.

 

هـ ـ ب

 


AM:09:30:24/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو