له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی موسڵ نۆ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران
وێستگه نیوز –
له‌سه‌ر رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه‌ی موسڵ كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، نۆ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ خاوه‌نی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه و به‌له‌مه‌كه‌ش ده‌رچوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسڵ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ نۆ كه‌س له كارمه‌ندانی به‌رپرسی ئه‌و به‌له‌مه ده‌ركرد كه ئه‌مڕۆ له دوورگه‌ی گه‌شتیاری له‌سه‌ر رووباری دیجله ژێرئاو كه‌وت.
دادگاكه راشیگه‌یاند كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ریه‌ك له خاوه‌نی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه و به‌له‌مه‌كه‌ش ده‌ركردووه، لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیشی راسپاردووه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت.
دواتر وه‌زارتی ناوخۆی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 71 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و 55 كه‌سیش رزگاركراون.
ئه‌مشه‌ویش عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخه‌كه گه‌یشته شاری موسڵ و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند.
PM:11:10:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت