بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی ده‌كه‌ینه حزبی یه‌كەم لە کوردستان
بافڵ تاڵەبانی
وێستگه نیوز ـ
بافڵ تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوەڕوانی ھەڵبژاردنێکی دیکە دەکەین، بەھەموشمان درێژە بەبەرنامەکەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و چاوەڕوانین یەکێتیی ببێتە حزبی ژمارە یه‌ك لە ھەرێمی کوردستان".
لەمیانی مەراسیمی پێدانی خەڵات بە پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئه‌و حزبه، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "بەھەوڵ و ماندبوونی ھەموولایەک توانیومانە سەرکەوتنی گەورە بۆ یەکێتیی تۆماربکەین".
وتیشی: "بەڵێنتان پێدەدەین درێژەپێدەری رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بین و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەھێزتردەکەین، وەک یەکێتی چاوەڕوانی ھەڵبژاردنی داھاتوو دەکەین، دڵنیابن یەکێتیی دەکەینەوە بەحزبی ژمارە یه‌ك لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان".
بافڵ تاڵەبانی، ئەوەشی راگەیاند: "بەھەوڵی ئێوە یەکێتی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبەستێت و یەکێتی ھەمووکات قەرزاری ھێزەکانی پێشمەرگەیە، ھەوڵدەدەین رۆژ بەڕۆژ یەکێتی بەھێزتر بکەین".
ئه‌م وتانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، له‌كاتێكدایه كه‌له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی 2018، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان توانی 21 كورسی به ده‌ستبهێنێت، له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌نی كوردستانه.
هــ. ر
PM:01:00:07/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 14000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت