بافڵ تاڵەبانی: گەشبینم بە ئایندەی حکومەتی هەرێم

‌دیمەنێک لە دیدارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
بافڵ تاڵەبانی، كوڕه‌ گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یەکەمین چالاکی سیاسی خۆی  لە دەرەوەی وڵات دوای رووداوه‌کانی کەرکوک ئەنجامدا و گه‌شبینی خۆیشی به‌ ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی.


بافڵ تاڵه‌بانی، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "زۆر دڵخۆش بووم بە كۆبوونەوەیەكی بونیاتنەرانە لەگەڵ جەنابی (ئەلیستێر بۆرت) وەزیری شانشینی یەكگرتوو بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "هەلومەرجی ئێستای ناوچەكە، وتووێژی لەبارەوە كرا، گەشبینی خۆم بۆ ئایندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێ راگەیاندو چۆنیەتی هاوكاری شانشینی یەكگرتوو بۆ هەرێم باسی لێوەكرا".

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017ی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م چالاكی سیاسی بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه‌ گه‌وره‌ی مام جه‌لاله‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

هــ. ر



PM:12:02:08/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 9200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو