ئەمڕۆ رِۆژی جیهانی زمانی دایكە
وێستگەنیوز-
٢١ی شوباتی هەموو
ساڵێک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دەستنیشانکراوە لەلایەن ڕێکخراوی کلتوریی و
ئاسەواری "یونسکۆ"ی سەر بە نهتهوه یهکگرتووهکان.
لهگهڵ یادكردنەوەی ئەو ڕۆژەشدا لە كوردستان، بەڵام تا
ئێستا كورد زمانی ستاندار و یەكگرتووی نییە.
بەبۆنەی ئەو ڕۆژەوە ساڵانە كوردانیش لە نێوخۆ و دەرەوەی
وڵاتدا ڕێوڕەسم و چالاكی جۆراوجۆر ساز دەكەن بۆ گەشەدان بە زمانی كوردی، بەتایبەت
كە زمانی كوردی ئاستەنگی زۆری لە پێشدایە زمان بە پێناسەی هەر گەلێك یا نەتەوەیەك
دادەنرێت، لە ڕێگەیەوە شوناس و کلتوور و فەرهەنگی نەتەوەکان دیاری دەكرێت.
مێژووی ئەم ڕۆژە
دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢١ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٢، کاتێک پۆلیسی پاکستان به فهرمانی
دهوڵهت تهقهی له ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی بە ڕەگەز بەنگلادیشی کرد، کە
مانگرتنیان بۆ بەکارهێنانی زمانی بەنگالی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پاکستاندا
ڕاگەیاندبوو، لەئەنجامدا چەندین خوێندکار گیانیان لەدەستدا و لەدوای ئەو ڕوداوە
لەساڵی ١٩٩٩ەوە بەئامانجی ڕێزگرتن و بههابهخشین به زمانهکانی سهرجهم نهتهوهکانی
جیهان، لەسەر پێشنیازی بەنگلادیش و ڕەزامەندی ٢٨ وڵاتی دیكە و بڕیاردرا ٢١ شوباتی
هەموو ساڵێک ببێتە ڕۆژی جیهانی زمانی دایك.
نەتەوەی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان بە چوار زاراوەی سەرەكی قسە دەكەن كە بریتین لە ("زاراوەی کرمانجی باکور (کرمانجی)" بایەزیدی، هەکاری، بۆتانی، شەمدینانی، بەهدینانی، "زاراوەی کرمانجی ناوەڕاست (سۆرانی) موکریانی، سۆرانی".
ئەردەڵانی، سلێمانی و گەرمیانی، "زاراوەی کرمانجی خواروو (لوڕ)": لوڕی ڕەسەن، بەختیاری، مامەسەنی، کۆهگڵۆ، لەک و کەلهوڕ، "زاراوەی گۆران" گۆرانی ڕەسەن، هەورامانی، باجەڵانی و زازا).
هــ. ب
PM:01:24:21/02/2019
ئهم بابهته 1244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت