کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەداتە پێنج پارێزگای عێراق
وێستگەنیوز:
کوەیت بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوادانکردنەوەی پێنج
پارێزگاى عێراق ده‌نێرێت، که به‌هۆى شه‌ڕى دژی داعشەوە وێران.
فارس بریفکانى، جێگری سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى
له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەسۆمەریە نیوزی ڕایگه‌یاندوە "ده‌وڵه‌تى کوەیت
وه‌ک هاوکارى بۆ عێراق، بۆ پارێزگاکانى نه‌ینه‌وا، که‌رکوک، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار
و دیاله، بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه ده‌کات، به‌و مه‌رجه‌ى پاره‌کان له
که‌رتى ته‌ندروستى خه‌رج بکرێن".
فارس بریفکانى ئاماژەی بەوەداوە "ئه‌و
ناوچه کوردستانیانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمن، وه‌ک شنگال و مه‌خمور و
خانه‌قین و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى، که کوردستانین و ده‌که‌ونه ئه‌و
پارێزگایانەوە، پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و هه‌له زێڕینه بقۆزنه‌وه و پڕۆژه و
داواکانى خۆیان بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ڕه‌وانه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه
و بنکه ته‌ندروستیه‌کانیان پێ نوژه‌ن بکه‌نه‌وه و ئه‌و ئامێره پزیشکیانه‌ى پێ
بکڕن، کە نیانه".
لەحوزەیرانی ساڵی
٢٠١٤ دا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی عێراق و لەماوەی دوو
ڕۆژدا پێنج پارێزگا سەدان و قەزا و ناحیەیان لە وڵاتەکە داگیرکرد و بەوهۆیەوە
زیاتر لە ٢٠٠ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی
وێران بون.
هــ. ب
AM:09:18:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت