ته‌رمی شه‌ش فڕێندراوی ده‌ستی داعش له ئه‌نبار دۆزرانه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وهۆزێكی ناحیه‌ی نخێب له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند كه ته‌رمی شه‌ش له‌و فڕێندراوانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه دوێنێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی "دومه‌ڵان" چوبونه ناوچه سنورییه‌كانی نێوان عیراق و سعودیه و له‌لایه‌ن داعشه‌وه فڕێندرابوون.
شێخ عه‌بدوڵا هه‌زال عنزی، سه‌رۆك هۆزی عنزه له ناحیه‌ی نخێب-ی خۆرئاوای پارێزگای دیاله به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی شه‌ش كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه كه رۆژی دووشه‌ممه 18ی شوباتی 2019 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش فڕێندرابوون.
وتیشی: فڕێندراوه‌كان خه‌ڵكی پارێزگاكانی دیوانیه و كه‌ربه‌لا و ئه‌نبار بوون و ئاسه‌واری گولـله‌ش به‌سه‌ریانه‌وه دیار بوو، راشیگه‌یاند كه تائێستا چاره‌نوسی سیان له فڕێندراوه‌كانی دیكه نادیاره.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش چه‌ند هاوڵاتییه‌كیان له ناوچه بیابانه‌كانی خۆرئاوای ناحیه‌ی نخێب له نزیك سنوری عیراق و سعودیه فڕاندوه، ئاشكراشیكردبوو كه ئه‌و هاوڵاتیانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی "دومه‌ڵان" رویان له‌وناچانه كردبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باوكی دوان له فڕێندراوه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه دوو كوڕیان ئازادكراوه، وتیشی هۆكاری ئازادكردنی دوو كوڕه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه ئه‌و دوانه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییان پێ نه‌بووه.
ئاشكراشیكرد كه تائێستا دووان له فرێندراوه‌كانی دیكه هێشتا له‌ژێر ده‌ست چه‌كدارانی داعشدان چونكه به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان پێیه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆك هۆزی نخێب رایگه‌یاندبوو سێ فڕێندراوی دیكه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه‌دان.
PM:06:13:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت