ئه‌و حه‌وت منداڵه‌ی به یه‌ك سك له‌دایكبون، گیانیانله‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر له‌دایكبونی 7 منداڵ به یه‌ك سك له پارێزگای دیاله، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانیان بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روداو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی شوباتی 2019، پێنج له‌و منداڵانه گیانیانله‌ده‌ستدا كه رۆژی 11ی شوبات له دایكێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبونی به‌تول له دیاله هاتنه دنیاوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه دوای له‌دایكبونی منداڵه‌كان، دوانیان گیانی له‌ده‌ستدابوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌تول به روداوی راگه‌یاندبوو كه یه‌كێك له منداڵه‌كان كوڕ و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش كچ بوون"، هه‌ر له‌و كاته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ئاشكرایكردبوو "كێشی منداڵه‌كان زۆر كه‌من به‌راورد به منداڵی ئاسایی و گه‌شه‌ی ته‌واویان نه‌كردووه و دۆخی ته‌ندروستییان جێگیر نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه "دۆخی ته‌ندروستی دایكه‌كه جێگیره و له‌ژێر چاودێری به‌رده‌وامی پزیشكی پسپۆڕی ژناندایه و جگه له‌مه‌ش خوێنی هاوسه‌ره‌كان جیاوازن، بۆیه ده‌رمانی پێویستی پێدراوه و منداڵه‌كانیش له به‌شی چاودێری ورد چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و دوو له منداڵه مێیینه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا. پێنج منداڵ ماونه‌ته‌وه".
PM:05:45:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت