کۆبونەوەکەی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت


وێستگەنیوز:

کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز "دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دوشەممە کاتژمێر ٣:٠٠ ئەنجام نادرێت و دوادەخرێت".

وێستەگە زانیویەتی " پارتی بەهۆی ئەوەی کە هێشتا وەڵامی تەواویان لە یەکێتی وەنەگرتووە کۆبونەوەکە دوادەخەن و چاوەڕێی وەڵامی یەکێتی دەبن".

هاوکات دوانیوەرۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاتژمێر ٣:٠٠ کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری بەشداریکردن لە کۆبونەوەکەی پەرلەمان و وەڵامدانەوەی پارتی بۆ بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن لە کابینە نۆێکەی حکومەتی هەرێم".

کەمێک لەمەوبەریش پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستانیان بەجێهێشت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بریاربو پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دوشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٨ کاتژمێر ١١:٠٠ پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆببیتەوە بەڵام کۆبنەوەکە لەسەر داوای بەشێک فراکسیۆنەکان بۆ کاتژمێر ٣:٠٠ دواخرا.

هــ. ب


PM:01:16:18/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو