حكومه‌تی عیراق بڕیاری دا بە بەخەڵاتکردنی دایكی قوسه‌ی
وێستگه نیوز –
به‌هۆی رۆڵی نیشتمانییانه‌ی له رزگاركردنی 58 خوێندكاری سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر، حكومه‌تی عیراق بڕیاری دا عه‌لیه خه‌ڵه‌ف ساڵح ئه‌لجبوری ناسراو به دایكی قوسه‌ی خه‌ڵات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاری خه‌ڵاتكردنی عه‌لیه خه‌ڵه‌ف ساڵح ئه‌لجبوری ناسراو به دایكی قوسه‌ی كه دانیشتوی ناحیه‌ی عه‌له‌م-ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاری دا پارچه‌یه‌كی زه‌وی شایسته‌ی له به‌غدای پایته‌خت بۆ دابین بكرێت و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش بڕیاری دا 25 ملیۆن دیناری پێبه‌خشێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه بڕیاری خه‌ڵاتكردنی دایكی قوسه‌ی به‌هۆی رۆڵی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی بووه له له‌خۆگرتنی 58 خوێندكاری سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر له ساڵی 2014دا و پاراستنیان و هاوكاریكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كه‌سوكاره‌كانیان.
له ماوه‌ی رابردوودا عه‌لیه خه‌ڵه‌ف ساڵح ئه‌لجبوری ناسراو به دایكی قوسه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و داوای له قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد كه به‌هانایه‌وه بچێت چونكه توانای دارایی نه‌ماوه و مووچه‌ی نییه و ماڵی نییه و بارودۆخی زۆر خراپه.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر و لانی كه‌م هه‌زار و 700 خوێندكاری ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌یان كوشت كه زۆربه‌یان شیعه بوون.
PM:06:53:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت