12 تۆڕ و هاوپه‌یمانی له عیراق داوای ئازادكردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی له دهۆك ده‌كه‌ن
وێنەی کاتی خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ
وێستگه نیوز -
12 تۆڕ و هاوپه‌یمانی له عیراق داوای ئازادكردنی ئه‌و چالاكوانه مه‌ده‌نییانه ده‌كه‌ن كه له سه‌روبه‌ندی رووداوه‌كانی شیلادزێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆكه‌وه ده‌ستگیركران.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، 12 تۆڕ و هاوپه‌یمانی له عیراق رایانگه‌یاند كه "له سه‌روبه‌ندی ڕووداوه‌كانی شیلادزێ ، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك چه‌ند چالاكوانێكیان له 27 / 1 / 2019 ، به بیانووی هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندانی پشگیری كردن له داواكانی خه‌ڵكی سیڤیلی شیلادزێ ده‌ستگیر كردووه و تا ئێستاش له زیندانن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ناكرێ خه‌ڵكی چالاكوان له‌سه‌ر نیه‌تی رێكخستنی خۆپیشاندان كه مافێكی ده‌ستورییه و به یاسا ئیقرار كراوه، ده‌ستگیر بكرێن و به ماده‌ی 156 ی یاسای سزادانی عیراقی ژماره ( 111 ) ی ساڵی 1969 تۆمه‌تبار بكرێن و ده‌ستگیر بكرێن كه له عیراق سزاكه‌ی ده‌گاته له سێداره‌دان و له هه‌رێمی كورستانیش سزاكه‌ی ده‌گاته به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایه".
ئه‌و 12 تۆڕ و هاوپه‌یمانییه ده‌ڵێن: "ئێمه پێمان وایه نه‌ك هه‌ر هه‌موواری كه‌یسه‌كه به‌و ماده یاساییه زیاده‌ڕه‌وی تێدایه، به‌ڵكو پێمان وایه خودی ده‌ستگیر كردنه پێشلكارییه بۆ مافێكی ده‌ستووری كه بریتییه له مافی رێكخستنی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه".
داواكاریشن كه "پێشێلی یاسا و ره‌شبگیری له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین رابگرن و ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی گیراوه‌كان ئازاد بكه‌ن".
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 26ی كانونی دووه‌می 2019 به‌شێك له دانیشتوانی ناحیه‌ی شیلادزێ له‌دژی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دواتر چونه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا له ناحیه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت.
خۆپیشانده‌ران له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لیان سوتاند، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه دوو خۆپیشانده‌ر برینداربوون و ته‌ندروستیی ناحیه‌كه‌ش ئاشكرایكرد كه خۆپیشانده‌رێك شه‌هید بووه، هاوكات فڕۆكه‌كانی توركیاش ده‌ستیان به سوڕانه‌وه به‌سه‌ر ئاسمانی شیلادزێدا كرد.
هاوڵاتیانی شیلادزێ داوایان كرد حكومه‌تی هه‌ریم بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌ڵوێستی هه‌بێت سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا كه بوونه‌ته‌هۆی شه‌هیدبوونی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه.
دواتر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كه ده‌یانویست وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ دانیشتوانی شیلادزێ خۆپیشاندان بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆكه‌وه ده‌ستگیر كران و تا ئێستا ژماره‌یه‌كیان له زینداندان.
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و تۆڕ و هاوپه‌یمانییانه‌یه:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان
تۆری شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن
تۆری دادپه‌روه‌ری به‌ندیه‌كان
هاوپه‌یمانی ئازادیه‌كان
هاوبه‌ندی راهێنه‌رانی مافه‌كانی مروڤ
تۆڕی عیراق بۆ مافه‌كانی منداڵان
تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مایه‌تیه‌كان له عێراق
تۆڕی مرۆڤ بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستیی و كاری مرۆیی
تۆری به‌گژداچوونه‌وه‌ی بارزگانی كردن به مرۆڤ
تۆری شه‌فافیه‌ت بۆ پیشه‌سازی ده‌رهیندراوه‌كان
هاوپه‌یمانی 1325
تۆری ژنانی عێراق
PM:08:33:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت