فورات نیوز: مەترسی سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەستگیرکراوەکانی بادینان دەکرێت


وێستگە نیوز -
مەترسی هەیە دادگای دهۆک سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر چالاکوان و رۆژنامەوانە دەستگیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی شیلادزی بسەپێنێت.


رێکخراوی (سی پی تی) تیمی بنیاتنه‌ری ئاشتیی مه‌سیحی راپۆرتێکی دەربارەی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانەکەی شیلازدزێ بڵاوکردووەتەوە و تیایدا رایگەیاندوە"زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ ئه‌و 18 كه‌سەی کە دەستگیرکراون‌ له‌ زیندانی زركا-ی دهۆك راگیراون و دادوه‌ر ئاماده‌ نییه‌ به‌ كه‌فاله‌تیش ئازادیان بكات".

رێبین شەمامکی پارێزەری خۆبەخش لە ئەندامانی گرووپی پارێزەرە خۆبەخشەکان کە بەدواداچوونی بۆ ئەم دۆسیه‌یه‌ کردووە بە سی پی تی راگه‌یاندووه‌: "دەستگیرکراوەکان بە پێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون کە بەرزترین سزای لەخۆگرتووە ئەویش زیندانیکردنی هەتاهەتاییە و هه‌روه‌ها رۆژی دووشەممە داوەر داواکاریی دەستگیرکراوانی رەتکردووه‌ته‌وه‌ کە داوایان کردبوو بە کەفالەت ئازاد بکرێن كه‌ زیاتر لە 15 رۆژە لە زینداندان".

هاوکات رۆژنامەوان نیاز عەبدوڵا، بە سی پی تی رایگە‌یاندوە: "دۆسیەی ئەو 18 چالاکه‌ كراوه‌ته‌ دۆسیەیەکی سیاسی و رێچکەی یاسایی راستەقینەی خۆی لەدەستداوە".

نیاز عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکردوە "بەتایبەت پێنج كه‌س له‌و چالاكانه‌ی دھۆک لە ھیچ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک بەشدار نەبوون، هه‌روه‌ها 13 خۆپیشاندەرەی دیكه‌ش دەکرا بە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010ی رێکخستنی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵ بکرایە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە خۆپیشاندانەکەی 25ی کانونی دووەمی ئەمساڵی شیلادزی کە تیایدا کرایە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دهۆکەوە زیاتر لە 80 کەس دەستگیرکران و هەروەها 18 کەسیشیان لە رۆژنامەوان و چالاکوانانی دهۆک مەترسی سزای زیندانی هەتا هەتاییان لەسەرە.

سەرچاوە: فورات نیوز
هـ ـ ر



PM:02:46:13/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو