پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 23 تۆمەتباری راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 23 تۆمه‌تاری له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا راگه‌یاند، كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان فێڵیان له‌ هاوڵاتییان كردووه‌ و پاره‌یان لێوه‌رگرتوون.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "لەماوەی 10 رۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕینی سەر بە پۆلیسی سلێمانی 23  تۆمەتباریان دەستگیر کردووە".

هەروەک هاتووە: تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەكانی:
405-31 (تۆمەتبارێك تەقەی كردووەو و دوای دەستگیركردنی دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا ).
456 ، 453 ( چەند تۆمەتبارێك فێڵیان لەهاوڵاتیان كردووەو پارەیان بەفێڵ لێوەرگرتوون).

11ی زیادەڕۆیی (دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵكی گشتی).

چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی كە سەرجەمیان لەلایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

هــ. ر


AM:11:24:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو