د.به‌رهه‌م: بیروڕا به بیروڕای به‌رامبه‌ر كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت نه‌ك رێگریكردن
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه ئازادی بیر و راده‌ربڕین له ده‌ستووری عیراقدا زامن كراوه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بیروڕا به بیروڕای به‌رامبه‌ر كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت نه‌ك رێگریكردن و ناچاركردنی زۆره‌ملێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی شوباتی 2019 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ كتێبی كرده‌وه و دواتر به هاوه‌ڵی (سه‌رباخ ساڵح)خانمی یه‌كه‌می عیراق و وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان به‌شه جیاوازه‌كانی پێشانگاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و ته‌ماشای گرنگترین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كانی كرد و له هه‌مان كاتیش‌دا گوێی له چه‌ندین پێشنیار گرت كه له‌لایه‌ن خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌وه پێشكه‌شی كران.
له كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ كتێب سه‌رۆك كۆماری عیراق وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه "ئازادی بیر و راده‌ربڕین له ده‌ستووری عێراقدا زامن كراوه، ئازادی نوسه‌ران و نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره سانسۆرێك له‌سه‌ر بیروڕا هه‌میشه هۆكارێك بووه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و ئازادی و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان مرۆڤه‌كاندا، بیروڕا به بیروڕای به‌رامبه‌ر كاری له‌گه‌ڵ ده‌کرێت نه‌ك رێگریكردن و ناچاركردنی زۆره‌ملێ".
سه‌رۆك كۆمار وتی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و گۆشه‌گیركردنی له‌م كاته‌دا گرنگه، چونكه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ره‌ق لێبوونه‌وه و جوڵاندنی بیری كوشتن و ته‌كفیری".
وتیشی: "ژیانی سیاسی له عیراق له قۆناغی گۆڕانكاریدایه و پێویسته له رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زیاتره‌وه به‌سه‌ر تیرۆر و توندوتیژیدا سه‌ربكه‌وین ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێت رێوشوێنی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری بگرینه به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ ئه‌وی ژینگه‌یه‌كی خاڵی له بیر و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
سه‌رۆك كۆماری عێراق روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ به‌غدا بازاڕێكی گه‌وره‌ی كتێبه، به‌غدا به نوسه‌ر و بیرمه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌رێكی گرنگی كتێبه، به‌غدا له پیشه‌سازی كتێب و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی كتێبدا له گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامدایه، قه‌ده‌ری ئه‌م شاره‌یه وایه كه ناوه‌ندێكی زیندوی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بێت، له‌سه‌ر ده‌ستی نوسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانی سه‌رجه‌م زانست و مه‌عریفه‌ی جیهان هه‌یه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا گواستراونه‌ته‌وه، له رێگه‌ی گه‌نجینه‌كانی كتێبی شاره‌كه‌وه كلتوری مرۆڤایه‌تی پارێزراوه، به میتۆدی بیری زاناكانیه‌وه مه‌عریفه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه".
له هه‌مان كاتیش‌دا بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌رز نرخاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر كتێبه هاوه‌رده‌كراوه‌كان و هیوای خۆی ده‌ربڕی كه به ته‌واوی باج له‌سه‌ر كتێب هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی گونجاو بگاته ده‌ست خوێنه‌ری عێراقی.
سه‌رۆك كۆمار ئیدانه‌ی تیرۆر كردنی نووسه‌ر عه‌لا مه‌شزوبی كرد و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه "زۆر به توندی ئیدانه‌ی تاوانی تیرۆركردنی نوسه‌ری كۆچكردوو ده‌كه‌م، ئه‌و تاوانه ناچارمان ده‌كات وه‌ك به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگا هه‌موو تواناكامان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و دادگاییكردنیان، پێویسته كۆششه‌كانمان له رووی ئه‌منی و هه‌واڵگری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بخه‌ینه گه‌ڕ تا وا بكه‌ین ئه‌م تاوانه بكه‌ینه پاڵنه‌رێك بۆ ریشه‌كێشكردنی توندوتیژی و تیرۆر و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ژیان و ئاسایش و شكۆی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه".
ده‌قی گوتاری سه‌رۆك كۆمار له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی كتێب:
بسم الله الرحمن الرحیم
(إقرأ وربك الأكرم* الذي علم بالقلم* علم الإنسان ما لم یعلم)
خوشكان برایانی به‌رێز
رێز و سڵاوم بۆ میوانه به‌ڕێزه‌كان نووسه‌ر و شاعیر و بیرمه‌ندان، میوانانی به‌غدا و عێراق
دڵنیام كه سه‌ردان و به‌شداریتان شانبه‌شانی هاوڕێیانتان له‌نوسه‌ر و بیرمه‌ندو شاعیر و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی عێراق له‌چالاكیه‌كانی پێشانگه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی كتێب، ده‌بێته مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بواری رۆشنبیری و زانست و جوانخوازی.
هیوام وایه كه‌كاته‌كانتان له‌به‌غدا و له‌سایه‌ی ئه‌م به‌هاره پێش وه‌خته‌دا، له نێو كه‌شوهه‌وای كتێب و فیكر به‌سه‌ر ببه‌ن.
رابردووی به‌غدا و ئێستای هه‌میشه به‌كتێب و شارستانیه‌تی كتێبه‌وه گرێدراوه.
ئه‌مه ته‌نها به‌مێژووی به‌غدا نه‌وه‌ستاوه، ته‌نیا له پایته‌ختی عه‌باسیه‌كان وچه‌رخی زێڕینی به‌یتی حكمه وبازاری وه‌ڕاقین و كۆڕبه‌ندی زانست وزانایان و نوسه‌رانی ، له‌خوێندنگه‌ی دیالۆگی فیكری مزگه‌وت وزانكۆكانیدا، وپێوانه‌كاری خه‌لیفه مه‌ئمون كه‌پێوانه‌كردنی كتێب بوو به زێڕ قه‌تیس نه‌بووه ،به‌ڵكو ساته‌وه‌ختی ئێستای به‌غدا ،له‌هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌ستی پێكرد كه بریتی بوو له ئاماده‌ییه‌كی كاریگه‌ری رۆشنبیری و زانست وچڕكردنه‌وه‌ی زه‌مه‌ن له‌دروستكردنی ژیانێكی مه‌ده‌نی و دامه‌زراندنی دابونه‌ریتێك كه تیایبدا رێز له‌كتێب گیراوه ،به‌وپێ یه‌ش به‌غدا بوه بازاڕێكی بنه‌ڕه‌تی كتێب له دنیای عه‌ره‌بیدا.
به‌غدای ئه‌مڕۆ به كتێب و نوسه‌رو بیرمه‌ندانی بازارٍێكی گه‌وره و به‌رهه‌مهێنه‌ری كتێبه،ئێستاش له ساته وه‌ختی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌پێشه‌سازیكردنی كتێب و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردندایه.
قه‌ده‌ری ئه‌م شاره وایه كه‌ناوه‌ندێكی زیندوی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بێت ،له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندان و وه‌رگێره‌كانیه‌وه سه‌رجه‌م زانست و مه‌عریفه‌ی له دنیا هه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵات تا رۆژئاواوه گواستراوه‌ته‌وه ، له رێگه‌ی گه‌نجینه‌ی كتێبه‌كانی كه‌لتوری مرۆڤایه‌تی پاراستووه ، به هه‌مه‌ره‌نگی رێبازه فیكریه‌كانیِ له‌لای زانایانیان گفتوگۆ و كارلێكی زانستی ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه ،به‌م جۆره به‌غدا به‌شداری له‌دروست كردن و بونیادی شار دا كردوه ، به‌وپێیه‌ش بوه‌ته قه‌ڵای داهێنان ،پێویستیشه به‌رده‌وام بێت له‌بونیادنانی شارستانی وكارلێك وبه یه‌كگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ته‌كاندا.به‌بێ رۆڵی كاریگه‌ری رۆشنبیری و رۆشنبیران و كتێب ئه‌و بونیاد وكارلێكردنه به‌دی نایه‌ت.
ئومێده‌وارم ئه‌م پێشانگه‌یه ببێته بۆنه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنی چالاكی فیكری و رۆشنبیری و رێزگرتن له پێویستی گه‌شه‌سه‌ندنی كتێب و ئازادی گه‌یاندنی و ئاڵوگۆرپێكردنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تا ببێته هۆی به‌هێزكردن و پێشكه‌وتنی زیاتر ژیانی مه‌ده‌نی له به‌غدا دا.
لێره‌وه به شانازیه‌وه ئاماژه به‌په‌رۆشی ده‌زگا گه‌وره‌كانی بڵاوكردنه‌وه له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریان له‌پێشانگه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی و به یه‌كگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری عێراقی دا.
له به‌رامبه‌ردا وه‌ك داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق ،جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی گشت له‌مپه‌ره‌كانی رێگای جموجوڵ و گواستنه‌وه‌ی كتێب ، به‌رێزیشه‌وه ئاماژه ده‌كه‌م به بڕیاری برام سه‌رۆك وه‌زیران به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كتێب، خوازیاریشم كه به‌یه‌كجاری باج له‌سه‌ر كتێب نه‌هێڵرێت تا نوسه‌ران و فرۆشیارانی كتێب بتوانن نرخه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ری عێراقی كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئازادی بیروڕا له‌عێراقی دیموكراتیدا به‌پێ ده‌ستوری عێراق مسۆگه‌ر كراوه، ئازادی نوسینی كتێب و وه‌لانانی هه‌ر سانسۆرێك له‌سه‌ر فیكریش به‌هێزتری ده‌كات، كاتێك ئه‌و فیكره ئازادی و ئاشتی و كه‌رامه‌تی ئینسان گه‌شه پێ ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه ژیانی نێوان مرۆڤه‌كاندا، بیروڕا به‌رامبه‌ر بیروڕایه، به‌بێ یاساغكردن و سه‌پاندنی به زۆره‌ملێ.
له‌م بارودۆخه‌دا روبه‌ڕِوبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی وگۆشه‌گیكردنی زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی كاتێك كه‌بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه‌و كوشتن و ته‌كفیر به‌كاردێت.
له‌به‌ر ئه‌وی له‌باس وخواسی سیاسی نزیك بوینه‌وه ، له‌میانه‌ی مه‌ترسیدارترین ته‌حدیه‌كانی كه مه‌ترسی تیرۆره ، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌م كه ژیانی سیاسی عێراقی له‌قۆناغی گواستنه‌وه دایه كه له‌گه‌ڵیدا پێویسته تێكشكاندنی تیرۆر وتوندوتیژی و هه‌نگاوی زیاتری چاكسازی به‌هێز بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنمان سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت.
ئه‌مه‌ش به‌كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی كرداری و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری ده‌بێت ، له‌گه‌ڵیشیدا پێویستی به‌كارێكی ئیقلیمی به‌رپرسانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه پێكه‌وه ژینگه‌یه‌كی گه‌شه‌كردوی پاك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه توانای تێكشداندنی تیرۆری له رووی فیكری و عه‌مه‌لیه‌وه هه‌بێت.
لێره‌دا به‌داخه‌وه به‌توندی تاوانی تیرۆركردنی نوسه‌ری كۆچكردوه عه‌لا مه‌شزوب ،شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م ، ئه‌و تاوانه وه‌ك به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه ناچارمان ده‌كات كارێكی لێبڕاو بكه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانیاران و گرتنیان و دادگایكردنیان، پێویسته كۆششه‌كانمان له‌ڕووی ئه‌منی و هه‌واڵگری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌ینه گه‌ڕ تا وا بكه‌ین ئه‌و تاوانه ببێته پاڵنه‌رێك بۆ ریشه‌كێشكردنی توندوتیژی و تیرۆر و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ژیان و ئاسایش و شكۆی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
میوانه به‌رێزه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه هه‌لتان بۆ ده‌ره‌خسێت كه سه‌ردانی شه‌قامی موته‌نه‌بی ،شه‌قامی كتێب وخوێندنه‌وه وداهێنان بكه‌ن.
به‌هه‌وڵ و زیندوێتی رۆشنبیرانی عێراقی موته‌نه‌بی بوته دیارده‌یه‌كی ده‌ركه‌وتووی رۆشنبیری له‌ناوچه‌كه وجیهاندا، له‌ناخۆشترین ساڵه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌ویدا ئه‌م شه‌قامه، به‌و زیندوێتی و جوڵه‌ی كتێبخانه‌و رۆشنبیر‌و كتێب فرۆشه‌كانیه‌وه مایه‌وه، هه‌روا به‌ئاماده‌گی به‌رچاوی خوێنه‌ران له‌هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ئه‌و شه‌قامه هه‌ر مایه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو دژ به تاوانی قێزه‌ونی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه. ئه‌مه به‌غدایه ، ئه‌مانه‌یش به‌غدایه‌كانن كه نوسه‌ر و رۆشنبیره‌كانی به‌شێكی گرنگی ژیانی رۆژانه‌ی شاره‌كه‌ن.
پێش چه‌ند رۆژێك و هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، هه‌ر له‌به‌غدا خولی ساڵانه‌ی چالاكی لاوان ئه‌نجام درا، كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌ژێر دروشمی ( من عێراقیم .. من ده‌خوێنمه‌وه) به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ چالاكی بره‌و دان به‌خوێندنه‌وه كه‌تیایبدا كتێب بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر ببێت ، ونوسه‌ران و ئه‌دیبان له به یه‌كگه‌یشتنی راسته‌وخۆ دابن له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانیان.
ئه‌م چالاكیه‌یه‌ش ، له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو ، وكۆمه‌لێك چالاكیشی له‌چه‌ند شارێكی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت بۆ سازكرا.
به‌شانازیه‌وه ئاماژه ده‌كه‌م ئه‌م چالاكی یه یه‌كه‌م چالاكیه كه دوای رزگاكردنی موسڵ له تیرۆر له ژێر دروشمی ( من عێراقیم .. من ده‌خوێنه‌مه‌وه) ئه‌نجام درا.
ئه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی لاوان وچالاكوان و رۆشنبیرانی شاره‌كه‌بوو ،وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌یی رون دژی ته‌كفیر و تیرۆر و سوتاندنی كتێب له زانكۆی موسل له‌سه‌ر ده‌ستی تاریك خوازه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه .
لێره‌دا هه‌ست به نه‌هامه‌تی نوسه‌ران و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه و چاپخانه‌كان ده‌كه‌م كه له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه چه‌ندێك رێوشوێنێكی بۆ ماوه‌یی هی سه‌رده‌می گه‌مارۆ و یاساكانی سه‌رده‌می رژێمی دیكاتوری له‌ناوچوو كه‌ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه .كه تیایاندا كۆسپ و مه‌رجی دانراوه له‌به‌رده‌م ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كتێب و به‌رهه‌می نوسه‌رانی عێراق .
بۆیه پێوسیته به‌زوترین كات ئه‌مه كۆتایی پێ بهێنن، من ئاسته‌نگی نوسه‌ر وده‌زگاكانی بڵاوكرده‌وه وچاپخانه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرم، وپێویسته هه‌ندێ رێوشوێنی خێرا بگیرێته‌ه‌به‌ر بۆ لابردنیان ، پێویست به دارشتنی یاسای نوێ هه‌یه كه‌مافی نوسه‌ران وموڵكیه‌تی فكری بپارێزێت.
له‌وانه‌یه ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه و نوسه‌رانیش، روبه‌ڕوی گرفتی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ببنه‌وه بۆ تۆڕی ئینته‌رنیت .بۆیه ده‌بێ ئه‌و گرفته‌ش چاره‌سه‌ربكرێت كه‌ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه وچاپخانه‌كان هه‌راسان ده‌كه‌ن .
خوشك وبرایانی به‌ڕێز نامه‌وه‌ی له‌مه زیارتر درێژه‌ی پێبده‌م چونكه منیش پێوسیتم به كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گوزه‌رێك به‌ناو ئه‌فسونی كتێبدا بكه‌م.
له‌كۆتاییدا ده‌ست خۆشی له‌هه‌مو هه‌وله‌كانی سازكردنی ئه‌م بۆنه شارستانیه ده‌كه‌م كه‌ئێمه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌م دونیای نوسین وكتێب .
هیوادارم كه‌خوێنه‌ری عێاق له‌هه‌مو پارێزگاكان به‌ژن و پێاو منداڵه‌وه كه‌سودمه‌ندن له‌م پێشانگه‌یه بتوانن خواسته رۆحی وهزریه‌كانیان تێر بكه‌ن.
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك
PM:04:27:07/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت