وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی تایبه‌ت به‌ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد كه‌ تیایدا رایگه‌یاندووه‌، نابێت ئه‌وانه‌ی به‌ ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن ده‌رماڵه‌ی جوگرافیان پێبدرێت.


بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژووی رێباز حەملان، وەزیری بەسەرەوەیە و تیایدا هاتووە، "وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەهەر فەرمانگەیەكدا ئۆتۆمبێل بۆ هاتوچۆی فەرمانبەران دابین بكرێت، نابێت دەرماڵەی جیۆگرافی بە فەرمانبەران بدرێت.

لە نوسراوەكەی  وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كە بە ژمارە 61) لە رۆژی یەكشەممه‌ 3ی شوباتی 2019 دەرچووە و هاتووە، "فەرمانگەكانی حكومەت ئاگادار كراونەتەوە بەوەی كە دەرماڵەی جیۆگرافی ئەو فەرمانبەرانە نەدەن كە ئۆتۆمبێلی حكومی یان كرێ بۆ هاتوچۆكردنیان دابین كراوە".

ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی لە كاتێكدایە ماوەی دوو ساڵە ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی فەرمانبەران كە لە مینی پاس بەسەرەوەن، كاركردن پێیان وەستاوە و فەرمانبەران خۆیان هاتوچۆی خۆیان دەكەن.

نووسراوەكە ئاڕاستەی سەرجەم گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان كراوە و كار بەڕێنوێنی ساڵی 2013 دووپات دەكاتەوە.

هــ. ر


PM:06:10:05/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 16736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت