نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، 1 ملیۆن و 131 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به حه‌واڵه به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 156 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 650 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 10 هه‌زار و 750 دینار بوو.
PM:07:43:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت