هاوسه‌ری شاژنی به‌ریتانیا تووشی روداوێكی هاتوچۆ بوو
شازاده فیلیپ، هاوسه‌ری شاژنه ئه‌لیزابێس
وێستگه نیوزـ
شازاده فیلیپ، هاوسه‌ری شاژنه ئه‌لیزابێس، شاژنی به‌ریتانیا توشی روداوێكی هاتوچۆ بوو، به‌ڵام زیانی پێنه‌گه‌یشت و رزگاری بوو.
كۆشكی به‌كینگهام له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه شازاده فیلیپ، شازاده‌ی ئه‌دینبره له نزیك كیڵگه‌ی ساندره‌ینگهام له خۆرهه‌ڵاتی به‌ریتانیا توشی روداوێكی هاتوچۆ بووه و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی به یه‌كێكی دیكه‌دا كێشاوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوو ه‌كه شازاده‌ی ته‌مه‌ن 97 ساڵ له‌و روداوه‌دا به سه‌لامه‌تی رزگاری بووه و هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتوه.
PM:10:42:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت