له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران
وێستگه نیوز -
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری منبجی رۆژهه‌ڵاتی سوریا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و 12 كه‌سی دیكه كوژران.
رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2019 له كۆڵانی سیندیس-ی شاری منبج له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی «قصر الآمرا‌ء» ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان به چێشتخانه‌كه‌دا روویدا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 14 كه‌س كوژران كه دووانیان سه‌ربازی ئه‌مریكین.
روونیشیكرده‌وه كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌وی تریش به‌هۆی سه‌ختی بریندارییه‌كه‌یه‌وه دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ژماری كوژراوه‌كان به‌رز بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان سه‌خته.
PM:05:13:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت