وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: 17 به‌نداو له هه‌رێم پڕبوون
بەنداوی سماقوڵی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا 17 به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بارانبارینه‌وه پڕبوون و ده‌شڵێت: "چوار به‌نداوی ستراتیژیمان هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌واو بكرێن ئیتر پێویستمان به وڵاتانی دراوسێ نابێت ئاومان بده‌نێ".
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا 17 به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان ئاو گلده‌ده‌نه‌وه و سه‌رجه‌میان له‌م زستانه‌دا به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه پڕبوون، ته‌نیا له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ناتوانن ئاو گلده‌نه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راشیگه‌یاند: ئیشكردن له چه‌ند به‌نداوێك ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی وه‌رزی سه‌رماوه كاركردن تیایاندا راگیراوه.
ئه‌وه‌شی باسكرد: "له ئێستادا كاركردن له 17 به‌نداو راگیراوه، كه 18 به‌نداوی ستراتیژیمان هه‌یه چواریان له ژێر جێبه‌جێكردندان، له‌وانه گۆمه‌سپان له هه‌ولێر، باوه‌نوور له گه‌رمیانه، باسه‌ڕه و زه‌لانیش له سلێمانین".
ئه‌وه‌شی باسكرد: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هیممه‌تێك بكات به ته‌رخانكردنی بودجه بۆ ئه‌و به‌نداوانه، به‌ته‌واوبوونیان هیچ پێویستیه‌كمان به وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران نابێت ئاومان بده‌نێ، بۆ به‌غداش كاریگه‌ری ده‌بێت.
AM:09:24:26/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت