به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: 240 به‌نداو ئاسایشی ئاوی عیراق و هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

‌بەنداوی دەربەندیخان

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم راگه‌یاند، 240 بەنداو هه‌شت ملیار دۆلار ئاسایشی ئاوی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ 30 ساڵ ده‌سته‌به‌رده‌كات، ده‌شڵێت: "بەنداوی دەربەندیخان مەترسی رووخانی نیە بەڵام کێشەی هەیە و ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیادی کردووە".


ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكان سه‌رچاوه‌ ئاوییەکانی هه‌رێم رایگەیاند، به‌نداوی دەربەندیخان‌ چه‌ندین كێشه‌ی هه‌یه‌، كێشه‌ له‌ لەشی به‌نداوه‌كه‌ و ‌ لێكترازان‌ له‌ نێوان سه‌ررێژ و سمی به‌نداوه‌كه هەیە‌، له‌وێ دابه‌زینێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 48 سانتیمه‌تر و ره‌نگه‌ زیاتریش بێت، درز و شکان و شتی دیكه‌شی هه‌یه‌ تا توێژینه‌وه‌ ته‌واونه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ده‌رناكه‌ون.

راشیگەیاندوە، به‌نداوەکە مەترسی رووخانی نیە بەڵام ته‌واو سه‌لامه‌ت نییه‌ و‌ كێشه‌ی هه‌یه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆی ته‌رخانكردبوو سه‌ره‌تا بۆ كاری خزمه‌تگوزاریی راوێژكاری بوو، لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نەگەشتون بە رێکەوتن و ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌ توانای ناوخۆی خزمه‌تی راوێژكاریی بكرێت، دوای كێشه‌كان دیاری بكرێت، بۆیه‌ ئه‌مساڵ و ساڵی ئاینده‌ش ناتوانرێت وه‌ك پێویست ئاوی ته‌واو له‌ به‌نداوه‌كه‌ هه‌ڵبگیرێت.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ئه‌مساڵدا به‌به‌راورد به‌ چه‌ند ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان زۆر زیادیكردووه‌، ئه‌و بارانه‌ی ئه‌مساڵ باریوە له‌ 30 ساڵی رابردوو رووینه‌داوه‌، له‌ ئه‌مساڵدا نزیكی یه‌ك ملیار مه‌تر سێ جا ئاوی گلداوه‌ته‌وه‌.

روونیشکردووەتەوە، له‌هه‌رێمی كوردستان 17 به‌نداو هەیە، سێ دانەی‌ گه‌وره‌ و 14 به‌نداوی بچووك و مامناوه‌ندن و قه‌یرانی دارایی دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێكی راگرتووه‌.

وتیشی: "بوونی 240 بەنداو هه‌شت ملیار دۆلار ئاسایشی ئاوی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ 30 ساڵ ده‌سته‌به‌رده‌كات".

بەنداوی دەربەندیخان دەكەوێتە قەزای دەربەندیخان بە دووری 66 كیلۆ مه‌تر باكووری رۆژهەڵاتی سلێمانی، ئەم بەنداوە لە ساڵی 1961 دروستكراوە و توانای گلدانەوەی دوو ملیار و 600 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە.

سه‌رچاوه‌: aa

هــ. ر


PM:12:40:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو