ژمارەیەک مێردمنداڵ دەستگیرکران
وێستگه نیوز -
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن لەلایەن پۆلیسی قایمقامییەتەوە ژمارەیەک مێردمنداڵ دەستگیرکران و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خەریکی سناریۆکردن بوون لەسەر شەقامەکان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، بەشی پۆلیسی شارەوانی توانی پێنج مێرد منداڵ دەستگیر بکات کە خەریکی سناریۆ کردن بوون لەسەر شەقامەکان".
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئەو منداڵانە ماوەیەکە سیناریۆ لەسەر شەقامەکان دەکەن، ئەویش بە هەڵگرتنی قاپی هەنار و بنێشت و شتی تر کە لە دەستی خۆیانی بەردەدەنەوە، بۆ ئەوەی سۆزی خەڵک و شۆفێران بجوڵێنن و پارەیان پێ بدرێت".
راشیگه‌یاند كه "ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی شارەوانی و قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە چەند کەسێکیان لێ دەستگیر کرا".
PM:06:15:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت