مسته‌فا ساڵح كه‌ریم كۆچی دوایی كرد
مستەفا ساڵح کەریم
وێستگه نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم رۆژنامه‌نوس و جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
كاروان ئه‌نوه‌ر، سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "نیوه‌ڕۆی رۆژنامه‌نووس و روناكبیری ناسراوی كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كۆچی دوایی كرد".
وتیشی:"ئه‌مڕۆ له‌مزگه‌وتی شێخ فه‌رید به‌ڕێده‌كرێت بۆ گۆڕستان و سبه‌ینێ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی".
ڕۆژنامه‌نوس و ڕوناكبیری ناسراوی كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ماوه‌ی 65 ساڵه به‌به‌رده‌وامی له‌بواری ڕۆژنامه‌وانیدا كارده‌كات.
* له‌سه‌ره‌تای لاویه‌وه واته له‌قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیه‌وه چۆته ڕیزی حزبی شیوعی عێراقه‌وه.
* له‌مانگی 11ی ساڵی 1948 له‌پۆلی چواره‌می ئاماده‌یی به‌شی زانست له‌سه‌ر چالاكیی سیاسی بۆ ماوه‌ی ساڵێك فه‌سڵكراوه، دوای ته‌واوبونی فه‌سڵه‌كه‌ی، به‌گوێره‌ی بڕیاری ته‌حقیقاتی ئه‌من له‌ئاماده‌یی وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه چۆته خانه‌ی مامۆستایان له‌به‌غدا.
* ساڵی 1951 له‌لایه‌ن ته‌حقیقاتی جینائیه‌وه له‌به‌غدا گیراوه.
له‌ڕۆژی 4ی 6ی 1951 ئازادكراوه به‌كه‌فاله‌تی كه‌سی زامن، یان به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
* دوای ته‌واوكردنی خوێندن به‌پێی به‌رزی نمره‌كانی پاڵێوراو بوه بۆ چونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندنی باڵا، به‌ڵام ته‌حقیقاتی جینائی ڕێی پێنه‌داوه.
* له‌بواری په‌روه‌رده‌دا ماوه‌ی 32 ساڵ مامۆستا‌و به‌ڕێوبه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی بوه له‌قه‌ڵادزێ و سێوسێنان و دارۆخان و چوارتاو سلێمانی و فه‌للوجه و ڕومادی.
* ساڵی 1973 له‌كۆرسی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده له‌زانكۆی موسته‌نسریه به‌سێیه‌می عێراق ده‌رچوه.
* ساڵی 1963 دوای كوده‌تای به‌عس گیراوه‌و ساڵ و نیوێك له‌به‌ندیخانه‌ی سلێمانی و مه‌وقیفی عام له‌به‌غداو مه‌وقیفی خلف السده‌و مه‌وقیفی سه‌رای به‌غداو مه‌وقیفی كه‌ركوك ته‌وقیف بوه، پاشان دوای ڕوخانی به‌عس دیسان هه‌ر به‌كه‌فاله‌تی كه‌سی زامن یان به‌حه‌پسی ساڵێك به‌ربوه.
* له‌ژیانی مامۆستایه‌تیدا چه‌ندینجار توشی دورخستنه‌وه بوه چ له‌ناو پارێزگای سلێمانی و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی، دواجاریان ساڵی 1975 بوو بۆ ڕومادی دورخرایه‌وه‌و سێ ساڵ له‌وێ مایه‌وه.
* له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌عس و قسه‌كردنی له‌چه‌ند كۆڕێكی ئه‌ده‌بی و په‌روه‌رده‌ییدا، ساڵی 1984 له‌وه‌زیفه دورخرایه‌وه، له‌سه‌ر داوای ئه‌من دور له‌ویستی خۆی خانه‌نشینكرا دوای ئه‌وه‌ش تاڕاپه‌ڕین هه‌میشه له‌ژێر فشار‌و گوشاری ئه‌مندابوو.
* له‌بواری ئه‌ده‌بیدا نیو سه‌ده زیاتره ده‌نوسێ و هه‌میشه قه‌ڵه‌می له‌خزمه‌تی گه‌لدا بوه، چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌چاپگه‌یاندوه، له‌بواری نوسین و چیرۆك نوسین و وه‌ڕگێڕاندا به‌كوردی و به‌عه‌ره‌بی ڕۆڵی دیاری هه‌بوه.
AM:11:51:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 23376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت