چیرۆكی ده‌رهێنانی سه‌دام له حه‌شارگه‌كه‌یدا
دەستگیرکردنی سەدام
وێستگه نیوزـ
تائێستاش چیرۆكه‌كانی پشت په‌رده‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس وێردی سه‌رزمانی زۆرێكه، به‌ڵام هه‌رچیی له‌سه‌ر بوترێت، تازه ئه‌و چیرۆكانه هیچ له مێژوو ناگۆڕن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عیراق، تیمێكی تایبه‌تی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ چاودێریكردن و ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی رژێمی به‌عس ته‌رخانكرابوو، دواجار له 13ی كانونی یه‌كه‌می 2003 و دوای 9 مانگ له له‌شكركێشی بۆسه‌ر عیراق، هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا توانییان سه‌دام ده‌ستگیر بكه‌ن و له حه‌شارگه‌یه‌كدا له‌ژێر زه‌وی ده‌ریانهێنا.
پرۆسه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌دام ناوی "به‌ره‌به‌یانی سور"ی لێنرابوو، نزیكه‌ی 600 سه‌رباز به فڕۆكه‌ی ئاپاچییه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد و پرۆسه‌كه به‌بێ ته‌قاندنی یه‌ك گولـله كۆتایی هات، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌می ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌یان هه‌ڵدایه‌وه كه ده‌كه‌وته ده‌وروبه‌ری شاری تكریت.
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: كه سه‌ربازه‌كان چونه ناو حه‌شارگه‌كه، پیاوێكی به كۆڵێك ریشه‌وه هاته به‌رده‌میان و وتی: "من سه‌دام حسێنم، سه‌رۆكی عیراق، من ئاماده‌م بۆ گفتوگۆ"، وه‌ك ده‌گێڕینه‌وه یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان گاڵتەی بە سەدام کردوە و پێی وتوه: "سه‌رۆك بۆش سڵاوی بۆت هه‌یه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌چه‌ند شێوازێكی جیاواز باس له چیرۆكی ده‌ستگیركردنی سه‌دام و ده‌رهێنانی له حه‌شارگه‌كه‌ی ده‌كرێت، به‌ڵام راسترین چیرۆك ئه‌وه‌یه كه هه‌رزوو میدیاكانی وڵاتی خۆرئاوا بڵاویانكرده‌وه و دواتریش ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا هه‌ر هه‌مان چیرۆكی پشتڕاست كرده‌وه كه به‌مجۆره‌یه:
ده‌وترێت كه پسپۆڕه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵێكی زۆریان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌دام داوه و وته‌ی جیاوازیان له هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كان وه‌رگرتوه تا ده‌ستیان به كه‌سێك گه‌یشتوه به‌ناوی محه‌مه‌د ئیبراهیم عومه‌ر مسڵت.
راپۆرته‌كان ده‌ڵَن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مسڵت خزمایه‌تیی له‌گه‌ڵ سه‌دام هه‌بووه، پاسه‌وانی شه‌خسیی سه‌دامیش بووه و له‌دوا ده‌ركه‌وتنی سه‌دام له به‌غدا له ته‌نیشت سه‌دامه‌وه بووه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به رێكه‌وت ئه‌و پاسه‌وانه له هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له ناوچه‌یه‌كی به‌غدا ده‌ستگیركرابوو.
مسڵت هێشتا له نیوه‌ی ته‌مه‌نی دابوو، كه ده‌ستگیركرا ته‌واو وره‌ی روخابوو به‌تایبه‌ت دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵی، یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره به ئه‌زمونه‌كانی ئه‌مریكا كه وته‌ی له موسڵت وه‌رگرتبوو ده‌ڵێت دواجا ئه‌و پاسه‌وانه شوێنه‌كه‌ی سه‌دامی ئاشكرا كرد و پێی وتین: "ئه‌وه ئه‌و شوێنه‌یه‌كه كه سه‌دامی لێیه، ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا سه‌دام په‌نای بۆ بردووه، ئه‌گه‌ر بچن، له‌وێ ده‌یدۆزنه‌وه".
له‌كۆتاییشدا و له‌سه‌ر دانپێدانه‌كانی ئه‌و پاسه‌وانه، له 13ی كانونی یه‌كه‌می 2003 سه‌دام له حه‌شارگه‌كه‌ی ده‌رهێنرا، ده‌شوترێت ئه‌وه‌ی كه ناپاكیی له سه‌رۆكه‌كه‌ی كرد به 25 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتكرا و سه‌دامیش له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2006 له‌سێداره درا.
PM:11:59:14/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 39416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت