هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماره‌ كورده‌كه‌ی عیراق كۆبونه‌وه‌

‌سەرۆک کۆماری پێشوو و ئێستای عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراقی كرد و گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و راوێژی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان كرد.

سایتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی كانونی یه‌كه‌می 2018، د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشووی لە بەغدا کرد. 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵاتدا، هاوکات بیروڕاش ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە بایەخی راوێژ و هەماهەنگی لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بۆ گۆڕانکاریی و هەلومەرجەکانی قۆناغی داهاتوو.

سەرۆک کۆماری ئێستای عیراق دووپاتیکردوه‌ته‌وە پێویستە بەرژەوەندی نیشتمانی بخرێتە ڕیزی پێشەوەی ھەموو بابەتەکانی تر و یەکڕیزی بپارێزرێت.

به‌پێویستیشی زانیووه‌ بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و سەرخستنی ئەزمونی دیموکراسی پێویستە ناکۆکییەکان وەلا بنرێن لە پێناوی پەرەپێدان و پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و ئابورییەکان لە عیراقدا. 


PM:08:05:14/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو