سوپای سوریای ئازاد ئاماده‌یی خۆی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ربڕی

‌ژمارەیەک چەکداری سوپای سوریای ئازاد

وێستگه‌ نیوز ـ
وته‌بێژی سوپای سوریای ئازاد رایگه‌یاند، 15 هه‌زار چه‌كداریان ئاماده‌یه‌ له‌ پاڵ سوپای توركیا به‌شداریی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات بكه‌ن.


یوسف حه‌مود، یه‌كێك له‌ وته‌بێژه‌كانی سوپای سوریای ئازاد رایگه‌یاند، پشتیوانی سوپای توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ به‌ 15 هه‌زار چه‌كدار له‌پاڵ سوپای توركیا به‌شدار ده‌بن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كەدا‌.

حه‌مود روونیشیكرده‌وه‌، سوپای سوریای ئازاد له‌ به‌ره‌كانی منبج، گرێ سپی و سه‌رێ كانێ به‌شدار ده‌بن و سه‌ره‌تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ دیوی سنوره‌كانی توركیا ده‌ستپێده‌كات و دوای چه‌ند رۆژێك له‌ ناو خاكی سوریاوه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ واده‌یه‌كی دیاریكراویان پێ درابێت بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن.

رۆژی چوارشه‌ممه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌نه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات.

هه‌ردوێنێ ئه‌نجوومه‌نی‌ راپه‌ڕاندنی‌ ئیداره‌ی‌ خۆبه‌ڕێوبه‌ری‌ له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا "نه‌فیر عام"ی‌ راگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌رگرتن له‌ له‌شكركێشی‌ سوپای‌ توركیا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.

لای خۆیه‌وه‌ شۆن رۆبێرتسۆن، وتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هەر هێرشێکی سەربازی تاکلایەنە بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت، بەتایبەت کە هێزی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەوا زۆر جێگەی نیگەرانییە، هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە بە قبوڵنەکراو دەزانین".

هــ. ر


AM:09:26:14/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو