حامد موتڵه‌گ: سه‌ركرده‌كانی‌ سوننه‌ و شیعه‌ و كورد له‌ خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خودی خۆیاندان

‌حامد موتڵه‌گ

وێستگه‌ نیوز –

یه‌كێك له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ سوننه‌ و شیعه‌ و كورد له‌ خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خودی خۆیاندان و ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نه‌بێت جێگیركردنی سه‌قامگیرییه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق.

حامد موتڵه‌گ، یه‌كێك له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ "پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراقدا هێشتا له‌رزۆكه‌، هێشتا هێزی وه‌ها هه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر كاروباری عیراقدا هه‌یه‌ و به‌رده‌وامن له‌ ناكۆكی و پێشبڕكێی خۆیاندا و ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌مووی بوونه‌ته‌ هۆكار بۆ تێكدانی ره‌وشی عیراق و ده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ دزه‌كردنی زیاتری تێرۆریستان و هه‌روه‌هاش بووشه‌ته‌ هانده‌ر و كارئاسانكه‌ریش بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ تێرۆریستیانه‌ی مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسین بۆسه‌ر ئاینده‌ی عیراق".

حامید موتڵه‌گ ده‌ڵێت: "ته‌واوی ئه‌و ره‌وشه‌ی عێراق هۆكاره‌ بۆ لاوازكردن و بێ به‌ها كردنی ده‌زگا ئاسایشییه‌كانی عیراق و دروستبوونی كه‌لێنی زیاتر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقیدا ئه‌و بۆشاییانه‌ش ده‌بنه‌ مۆڵگاكانی داعش و رێكخراوه‌كانی تری وه‌ك داعش".

ئاماژه‌شی به‌وه‌ دا كه‌ "سیاسییه‌كانی عێراق خۆیان هۆكاری ئه‌و كێشه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ن و وێڕای ئه‌و هه‌موو كێشه‌ و مه‌ترسییه‌ گه‌ورانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام سیاسییه‌كان دێن و به‌رژه‌وه‌ندی و سودمه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان به‌ هه‌موو ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌خه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نه‌بێت جێگیركردنی سه‌قامگیرییه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق".


PM:08:50:07/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو