هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ رێككه‌وتوون


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە خاڵە گومرگییەكان رێككەوتنێكی 28 خاڵییان واژۆ كردووە، كە گرینگترینیان لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانن.


نەوزاد ئەدھەم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، كە رۆژی دووشەممە بوو، لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا رێككەوتنێكی چه‌ند خاڵییان سەبارەت بە رێنماییەكانی ھاوردە و ناردن و پێناسەی رەسمیی گومرگی و لادانانی خاڵە گومرگە نایاساییەكان واژۆ كردووە، بۆیە لە دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە، پێویستە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت و رێنمایی پێویستی بۆ دەربكرێت".

وتیشی، "بەپێی ئەو رێككەوتنە، پێویستە دەست بە لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكان بكرێت، چونكە لە ھەموو عیراق و ھەرێمی كوردستاندا یەك جۆرە گومرگ وەرگرتن دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر لە ماددەیەك 15% گومرگی لێ وەرگیرا، وەك ئەوەی عیراق، ئەو كات ھیچ پێویست ناكات بەغدا لە رێگەی ناسایاییەوە جارێكی دیكە گومرگی لێ وەرگرێت".

حكومەتی عیراق چەندین خاڵی گومرگی نایاسایی لە نێوان ھەرێم و عیراقدا داناوە، لەوانە خاڵی گومرگی نێوان موسڵ و دھۆك و ھەولێر و كەركوك و سلێمانی و كەركوك.


PM:08:14:20/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت