تره‌مپ: تۆماری ده‌نگی كوشتنی خاشقچی زۆر وه‌حشیگه‌رانه‌یه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نایه‌وێت گوێبیستی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه بێت كه له‌كاتی كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعودی له نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه له شاری ئیستانبوڵ تۆماركراوه و وتی: "ئه‌و تۆمارانه زۆر وه‌حشیگه‌رانه‌یه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی وتی: "تۆماری ده‌نگی كوشتنی خاشقچی له ده‌ستی ئه‌مریكادایه و زانیاری وردیشم له‌باره‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه به‌ده‌ستگه‌یشتووه".
تره‌مپ ئه‌و تۆماره ده‌نگیانه‌ی به "تۆماری ئازاركێشان" ناوبرد، وتیشی: "نه‌مویست گوێبیستی تۆماره ده‌نگییه‌كان بم. ھیچ ھۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی بم. پڕه له توندوتیژی، وه‌حشیگه‌رانه و پیسه".
تره‌مپ ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنایه‌وه كه سزایان به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی سعودیه‌دا سه‌پاندووه، راشیگه‌یاند كه "له ھه‌مان كاتدا ھاوپه‌یمانی ئێمه‌ن و نامه‌وێت ھاوپه‌یمانێكی زۆر باش له زۆر خاڵدا جێبھێڵم".
رۆژی سێشه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌سته‌نبوڵ به ئامانجی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز، بێسه‌روشوێن بوو.
دواده‌ركه‌وتنی جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌عات 1:14 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بوو كه جه‌مال ده‌چێته ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و دواتر بێسه‌روشوێن بوو تا رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سعود بن عه‌بدوڵا ئه‌لموعجه‌ب داواكاری گشتی سعودیه رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، دروست بووه و دواتر ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست داوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 2018/11/15 سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوکردوەوە و داوایكرد پێنج لەو کەسانەی کە راستەوخۆ دەستیان لە کوشتنی خاشقچی هەبووە بکوژرێنەوە و ئەوانەی تریش سزای توند بدرێن.
داواکاری گشتی سعودیە ئەوەشی ئاشکراکرد، کاری ئەو گروپە ئەمنییەی سعودیە کە چونەتە تورکیا هێنانەوەی خاشقچی بووە بۆ سعودیە نەک کوشتنی.
دەشڵێت: "بڕیاری هێنانەوەی خاشقچی بە زۆربێت یان بە خۆشی لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆکی هەواڵگری سعودییەوە بووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دورستبوونی شەڕو رووبەڕووبونەوە خاشقچی بە دەرزییەک بێهۆشکراوە و دواتر کوژراوە پارچەپارچەکراوە.
ئاشكراشیكرد كه 21 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیركراون و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی 11یان كراوه و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
PM:10:27:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت