به‌ڤیدیۆ... له ڤه‌نزه‌ویلا گۆشتی خراپبوو ده‌خۆن
وێستگه نیوز –
وڵاتی ڤه‌نزه‌ویلا به قه‌یرانێكی ئابووری سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و به‌هۆیه‌وه به‌های دراوی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبووه‌ته‌وه و ماده خۆراكییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و خه‌ڵكی له ناچارییدا په‌نایان بردووه‌ته‌به‌ر خواردنی گۆشتی خراپبوو، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه و ده‌توانن بیكڕن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی bbc كه له‌لایه‌ن په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه ڤلادیمیر هێرناندیز ئاماده‌كراوه، له بازاڕی گۆشتفرۆشانی ڤه‌نزه‌ویلا به‌رهه‌می گۆشتی خراپبوو و گۆشتی مانگای خراپبوو ده‌فرۆشرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌یامنێره، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌و بازاڕه‌دا ده‌فرۆشرێن بۆنێكی زۆر ناخۆشیان لێدێت و بڕێكی زۆر مێش و مه‌گه‌زیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
یه‌كێك له گۆشتفرۆشانی بازاڕه‌كه ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه و ئه‌و گۆشته خراپبووه ده‌كڕن، چونكه هه‌رزانه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، فه‌رمانبه‌رێك بۆ كڕینی كیلۆیه‌ك گۆشتی مانگا سێیه‌كی مووچه مانگانه‌كه‌ی پێویسته، به‌ڵام بۆ كڕینی كیلۆیه‌ك گۆشتی بۆگه‌ن ته‌نها سه‌دا 1ی مووچه‌كه‌ی ده‌وێت.
به‌هۆی خراپی ژێرخانی ڤه‌نزه‌ویلا و نه‌بوونی كاره‌باوه، به‌رهه‌مه‌كانی گۆشت له‌و وڵاته خراپ ده‌بن و بۆگه‌ن ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له بازرگانانی بازاڕه‌كه به‌ناوی مانوێل وتی: "رۆژانه 10 جار كاره‌با ده‌بڕێت و هه‌ندێك جار ماوه‌ی چوار سه‌عات له‌سه‌ر یه‌ك كاره‌با نییه بۆیه به‌رهه‌مه گۆشتییه‌كان خراپ ده‌بن و بۆگه‌ن ده‌كه‌ن".
خراپی بارودۆخی ئابووری ڤه‌نزه‌ویلا ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی گۆشت نه‌بووه، به‌ڵكو نه‌خۆشخانه و خودی خێزانه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كان له نزیك به‌شی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه دانراون و پاره نییه تا چاكبكرێنه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانیش بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی پزیشكی دانراون كه له‌نێویاندا شلمه‌نییه‌كان و ده‌رزی تێدایه.
له ئێستادا زبڵدانه‌كانی ڤه‌نزه‌ویلا بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی خۆراكی هه‌ژاره‌كانی ئه‌و وڵاته و خێزانه هه‌ژاره‌كان بۆ مانه‌وه‌یان له ژیان په‌نایان بردووه بۆ خۆڵ و خاشاكه‌كان.
ڤه‌نزه‌ویلا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بڕی یه‌ده‌كی نه‌وتییه له جیهاندا كه به‌شی زۆری له حه‌وزی ماراكایبۆیه، به‌ڵام بارودۆخی ئابووری زۆر خراپه.
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌ویلا پێیوایه كه قه‌یرانی ئابووریی وڵاته‌كه و رێژه زۆروزه‌وه‌نده‌كانی هه‌ڵاوسان ده‌ره‌نجامی شه‌ڕێكی ئابوورییه كه راستڕه‌وه‌كانی ڤه‌نزه‌ویلا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ئامانجی رووخانی رژێمه‌كه‌ی، ده‌یكه‌نه سه‌ری.
به‌ڵام به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه لۆمه‌ی سیاسه‌ته‌كانی نیكۆلاس مادۆرۆ ده‌كه‌ن و به‌هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی دارایی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌زانن سه‌ره‌ڕای بوونی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردن.
PM:07:59:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت