به‌رهه‌م ساڵح: پێویسته قورسایی و فشاری گرژییه‌كان نه‌خرێته ئه‌ستۆی عیراق
باڵیۆزانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامی چاویان بە بەرهەم ساڵح کەوت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی له به‌غدا كۆبوه‌وه و پێی راه‌یاندن كه پێویسته قورسایی و فشاری گرژییه‌كان نه‌خرێته ئه‌ستۆی عیراق.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی له باڵیۆزانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی له به‌غدا کرد كه پیرۆزبایی پادشا و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و میر و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیان پیچگه‌یاند به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك كۆماری.
له دیداره‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح، دوپاتیكرده‌وه پێویسته عیراق ببێته مه‌یدانی به‌یه‌ك گه‌یشتن و سازان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌ك دابڕ‌ان و لێكترازانیان، دوپاتیشیكرده‌وه كه پێویسته قورسایی و گوشاری گرژییه‌كان نه‌خرێته ئه‌ستۆی عیراق، وتیی: عیراق وڵاتێكی میحوه‌رییه له ناوچه‌كه‌دا و لێپرسراویه‌تیی و رۆڵی گرنگیی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و قوڵ كردنه‌وه‌ی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و لێك تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه باڵیۆزانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی پێزانینی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی عیراق له هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی گه‌شه‌پێدانی هاریكاریی و دیالۆگی ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ربڕ‌یوه و په‌رۆشیی وڵاته‌كانیشیان بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان نوێكردوه‌ته‌وه.
PM:04:38:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت