سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، كه‌له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی نەوت و غاز و رەنگەزنامە دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایشی و زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاكەوتن دابەشدەكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له 4ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران كردووه‌و تا ئێستا مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكردوه‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
هــ. ر
PM:12:43:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 26392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت