به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ توركیا چۆڵكرا

‌بەهۆکارى ئەمنى باڵیۆزخانەى ئێران لە تورکیا چۆڵکرا

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، بەھۆی بوونی ھەڕەشەی خۆکوژییەوە باڵیۆزخانه‌ی ئێران لە ئەنقەرە چۆڵکرا.


ئاماژەیان بەوەش کرد، لە ئێستادا پۆلیسی تورکیا شەقامی تارانی لە پایتەختی وڵاتەکەی داخست کە باڵیۆزخانەی ئێران دەکەوێتە ئەو شەقامەوە.

باسیان بەوەشکردووە، بۆگرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیش پۆلیسی تورکیا باڵیۆزی ئێرانی لە باڵیۆزخانەکە دوورخستووتەوەو پۆلیس لە ناو بینای باڵیۆزخانەکەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە 2ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە کونسوڵخانەی سعودیەی لە ئیستەنبوڵ جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی دیاری سعودی بێ سەر بێسەروشوێن بوو و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و کاردانەوەی وڵاتانی جهانی لێکەوتەوەتەوە.

هــ. ر


PM:01:37:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو