میدیاکانی پارتی: جەلال پەرێشان لە هەولێر زۆرترین دەنگی پارتی بەدەستهێناوە

‌جەلال پەرێشان-کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان

وێستگە نیوز-

میدیاکانی پارتی بڵاویاونکردەوە جەللال پەرێشان زۆرترین دەنگی پارتی بەدەستهێناوە لە سنوری پارێزگای هەولێر.

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەلال پەرێشان کاندیدی پارتی دیموکراتی کورردستان لەپارێزگای هەولێر زۆرترین دەنگی ئەو حزبەی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەمدایە.

میدیاکانی پارتی ئاماژەیان بەوەشکردووە جەلال پەرێشان بە ڕێژەیەکی باش پێش کاندیدەکانی تری پارتی کەوتووە و پێش سەرۆکی لیستەکە کەوتووە.

جەلال پەرێشان ڕاگەیاندنکارە و ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ڕیکلامە تایبەتەکەی توانی سەرنجی زۆرێک لە میدیاکاران و چاودێران بۆلای خۆی ڕاکێشێت و بە کەسێکی سادە و لەسەرخۆ ناسراوە.


PM:04:55:01/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 30364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو