یه‌كخستن و هه‌رزان كردنی به‌نزین له سلێمانی شكستیهێنا
تائێستا نەتوانراوە نرخی بەنزین یەک بخرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به میوانداری هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌ك بۆ یه‌كخستن و هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین پێكهێنرا، به‌ڵام به وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ئه‌و هه‌وڵه شكستیهێناوه.
د. غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا به میوانداری هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر یه‌كخستن و هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین ئه‌نجامدا.
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك درا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و هه‌روه‌ك كارئاسانیش بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان كرا كه‌له كاتی هێنانی سووته‌مه‌ندا كارئاسانیان بۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین".
روونیشیكرده‌وه: "لیژنه‌كه داوای له حكومه‌ت كرد هاوشێوه‌ی عیراق به‌شێك له به‌نزین به‌نرخێكی هه‌رزان بخاته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین داببه‌زێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستیهێنا، بۆیه هه‌وڵه‌كه‌ی ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و شكستیهێنا".
غالب محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی باسكرد: له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو، پێشبینی ناكرێت نرخی به‌نزین دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكار بێت، ده‌توانرێت نرخی به‌نزین دابه‌زێت.
حكومه‌تی عیراق له ساڵی 2003ه‌وه له پارێزگاكانی سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی له به‌نزینخانه حكومییه‌كان نرخی لیترێك به‌نزین 450 دینار ده‌فرۆشێت، به‌ڵام له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نزین دراوه‌ته ده‌ست بازاڕی ئازاد، سێ جۆر به‌نزین هه‌یه، ئه‌وانیش نۆرماڵ لیتری به 700 دینار، محه‌سه‌ن لیتری به 775 دینار، سۆپه‌ر لیتری به 820 دینار.
PM:02:45:25/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت